ئاوی دەبە و بۆری ماڵ كامیان تەندروستترە؟

:: PM:05:05:16/12/2025 ‌

رەنگە وەك نەریتێكی رۆژانەی لێ هاتبێت، كاتێك ئێستە لە زۆرێك لە ماڵەكان ئاوی دەبە و گڵاسی ئامادەكراو لە كارگەكان زیاتر لە جاران بۆ خواردنەوە پشتی پێ دەبەسترێت، ئەوەش وای كردووە خەڵكەكە، بەتایبەتی نەوەی ئێستە، متمانەیان بە پاكیی ئاوی بۆری ماڵ كەم بێتەوە، بۆیە وا سەیری ئاوی دەبە دەكرێت كە پاكتر و تەندروستترە.

توێژینەوە نوێكان ئاماژە دەكەن كە ئاوی دەبە بە بەردەوام سەلامەت نییە بۆ بەكارهێنان وەك خەڵك تێی گەیشتوون، كاتێك تاقیكردنەوەكان دەریان خستووە كە بەشێك لەو بتڵانەی بەكار دەهێنرێنەوە، ئەگەری هەیە بە بەكتریا پیس بن، لەوكاتەی ئاوی بۆری ماڵ لە وڵاتانی پێشكەوتوو، گرنگی زۆری پێ دەدرێت و بە توندی چاودێریی پاكی و تەندروستبوونی دەكرێت. 

جیا لەوە ئەگەری هەیە ئاوی دەبەی پلاستیكی وا بكات بەشێك لە تەنۆڵكە زۆر وردی پلاستیكی بكەوێتە ناو ئاوەكەوە لەو رێگەوە بچنە ناو لەش، لە توێژینەوەیەك لە 2024 دەركەوت كە دەیان هەزار گەردیلەی پلاستیكی بۆ هەر لیترێكی هەندێك بەرهەمی لەدەبەنراو هەیە، واتە زیاتر لەوەی لە ئاوی بۆری ماڵ هەیە، دەبەی پلاستیكی چەند مادەیەكی پلاستیكی دەخاتە ناو ئاوەكەوە وەك ئەنتیمۆن و فسالات و بیسفینۆل، كە كار لە كوێرە رژێنە كان دەكەن.

جیا لەوەی زانایان توێژینەوە لەسەر كاریگەرییە درێژخاینەكانی ئەو جۆرە ئاوە لە رووەكانی وەچەخستنەوە و میتابۆلیسم و گەشە دەكەن، ئەوان دەڵێن دوای كردنەوەی دەبەی ئاوی ئاوادەكراو تەعقیكراو نامێنێت و ئەگەری گەشەكردنی میكرۆب تیایدا بە خێرایی دەست پێ دەكات، بەتایبەتی لە كەشوهەوا گەرمەكان، ئەوە جیا لە مەترسییە ژینگەییەكانی، كاتێك لە هەر خولەكێك نزیكەی ملیۆنێك بتڵی پلاستیكی لە دنیا دەفرۆشرێت، بەرهەمهێنانی یەك لیتری ئاوەكە پێویستی بە بڕێك وزە هەیە زۆر لەوەی بەرهەمهێنانی ئاوی بۆری زیاترە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل