توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كرد كە ئەو خۆراكەی رۆژانە مرۆڤ دەیخوات، راستەوخۆ كار لە جۆری خەوی شەوانەی دەكات، واتە شێوەی خواردن و جۆرەكەی، لە كەسانی تووشبوو بە شەكرە و ئەوانەشی تووشی نەبوونە.
توێژینەوەیەكی زانایان لە زانكۆی جۆرج ماسۆنی ئەمەریكی ئەوەی دەرخست كە شێوازی خواردن و ئەوەی دەیخۆین، راستەوخۆ كار لە باشیی نوستن دەكات، باسی بوونی پێوەندی لە نێوان ئاستی شەكرەی خوێن و جۆری سیستمی خۆراك و باشیی نوستن دەكات، لە كەسانی تووشبوو بە شەكرە یان ئەوانەشی تووشی نەبوونە.
ئەنجامەكان دەریان خست كە نەخۆشانی شەكرە و ئەوانەی لە قۆناغی پێش تووشبوونن، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە خەوزڕان و شێوانی نوستن و نەحەسانەوە لە نوستن هەیە، جیا لەوە زانایان بۆیان دەركەوت كە سیستمی خۆراكی كەمپڕۆتین و دەوڵەمەند بە چەوری، گەورەترین زیانی بۆ نوستن هەیە، هاوكات پێڕەوكردنی سیستمێكی خۆراكی كەم كاربۆهیدرات و دەوڵەمەند بە چەوری، یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسیی نوستنی زۆر كورت دەدات، جا لە كەسانی تووشبوو بە شەكرە یان ئەوانەی ئاستی گلوكۆزی خوێنیان ئاساییە.
تیمی توێژینەوەكە دووپانیان كردەوە كە بۆ باشكردنی خەو پێویستە چاودێرییش رۆتینی ژیانی رۆژانە و سیستم و ئاكاری خۆراك و میتابۆلیسمی كاربۆهیدرات بكرێت، چونكە رەنگە سیستمی خۆراك فەرامۆش كرابێت، كە كاریگەرییەكی گرنگی لەسەر خەوی مرۆڤ هەیە.