ئەو جۆرە شێرپەنجانە بێ نیشانەن

:: PM:07:28:17/12/2025 ‌

تا ئێستەش شێرپەنجە بە هەموو جۆرەكانییەوە وەك دێوەزمەیەك یاخەی مرۆڤایەتی گرتووە و ساڵانە هەزاران كەس بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن و هەزارانی تریش وەك تووشبوو دەستنیشان دەكرێن، بەگشتی هەندێك نیشانەیان هەیە، بەڵام زۆرینەی سەرەتاكەی بێ دەنگ و نیشانەن و پێویستی بە پشكنینی خولی دەكەن. 

رەنگە ئەو پرسیارە بكرێت، ئاخۆ ئەو جۆرە شێرپەنجانەی بێ دەنگ دەردەكەون چین؟، لەوانە شێرپەنجەی هێلكەدان لە ژن، بەهۆی ئەوەی زۆر جار نیشانەكانی تێكەڵ بە نیشانەی نەخۆشی تر دەكرێت، بۆیە لە قۆناغە سەرەتاییەكان بە زەحمەت دەستنیشان دەكرێت، شێرپەنجەی ملی منداڵدان، كە چوارەم جۆری شێرپەنجەی بڵاوە لە ژنان، شێرپەنجەی گون لە پیاو، كە لە تەمەنی نێوان 15 بۆ 35 ساڵ باوە، شێرپەنجەی گورچیلە، شێرپەنجەی سییەكان، كە نیشانەكانی لەگەڵ هەوكردنی سییەكان هەستیاری و سەرمابوون تێكەڵ دەبێت.

ئەو جۆرە شێرپەنجانە رەنگە هەندێك نیشانەی سەرەتایی سووكیان هەبێت، بەتایبەتی نەمانی ئارەزووی خواردن و لەدەستدانی كێش و ئازار و دەركەوتنی خوێن لە میز و هیتریش، د. حەمدی عەبدولعەزیم پزیشكی شارەزای چارەسەركردنی لووەكان لە كۆلێجی پزیشكی زانكۆی قاهیرە دەڵێت، شێرپەنجەی مەمك لەو جۆرە شێرپەنجانەیە كە هیچ نیشانەیەكی نییە، تەنیا هەستكردن بە بوونی بارستەیەكی رەق لە مەمك نەبێت، بەڵام ئەو جۆرە و جۆرەكانی تر لە پشكنینی پزیشكی دەردەكەون، بەتایبەتی لەو كەسانەی تۆماری خێزانیی تووشبوونیان هەیە.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل