زۆرجار لەبارەی تەمەندرێژیی مرۆڤەوە، زیاتر باس لە سیستمی خۆراكیی تەندروست و هەروەها وەرزش دەكرێت، بەڵام بەشی تەندروستیی پێگەیەك لەوە زیاتر باس لە خەوتن دەكات و توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی دەرخستووە، خەوتنی تەندروست یەكلاكەرەوەیە بۆ تەمەندرێژیی مرۆڤ.
پێگەی "
ئەهرام"ی میسری كە رۆشنایی خستووەتە سەر تەمەندرێژیی مرۆڤ، هەواڵەكەی لە بەشی تەندروستیی پێگەی "ساینس ئەلیرت" وەرگرتووە كە توێژینەوەیەكی نوێی بڵاو كردووەتەوە، زیاتر ئاماژە بە كاریگەریی خەوتنی تەندروست و پێوەستبوونی بە تەمەندرێژیی مرۆڤ دەكات و بەوە گەیشتووە، لە سیستمی خۆراكیی تەندروست و راهێنانە وەرزشییەكان زیاتر، خەوتنی تەندروست بۆ تەمەندرێژیی مرۆڤ یەكلاكەرەوە دەبێت.
توێژینەوەكە لە زانكۆی ئۆریگۆن بۆ تەندروستی و زانست كراوە و ماوەكەی لە 2019 تا 2025 خایاندووە، لە ئەنجامدا توێژەران بەوە گەیشتوون كە خەوتنی تەندروست، لە سەرجەم بوارەكانی تردا كاریگەریی لەسەر تەمەندرێژیی مرۆڤ هەیە، بۆیە كەمخەوی كێشەیەكی زۆری خەڵكێكی زۆرترە كە تەمەنی ژیانیان لە ناوەڕاستدایە كە قۆناغی پیربوون. بۆ ئەوەیش خەوتن بۆ ماوەی كەمتر لە حەوت سەعاتدا بە "كەمخەوی" پێناسە كردووە.
ئەوان زۆر شتی تر باس دەكەن كە پێوەندییان بە كورتیی تەمەن كردووە، نموونەیان تەمبەڵی، حاڵەتی جۆری كاركردن، هەروەها كێشانی جگەرە و خواردنەوەی زۆری كحوول، هەموو ئەوانە رێگرن مرۆڤ تەمەنی درێژ بێت، بەڵام دووپاتی دەكەنەوە كە كەمخەوی لە سەرجەم ئەوانە كاریگەریی لەسەر تەمەنی مرۆڤ هەیە.
ئەوەش دەڵێن كە خەوی ئاسوودە، پێوەندیی بە تەندروستییەكی گەشتییەوە هەیە، وەك نموونە تەنانەت لە یەك شەودا تووشی كەمخەوی بن، ئەگەری زۆرە كاریگەریی نەرێنیی لە مێشك و ئەركی بەرگریی جەستە هەبێت. خۆ ئەگەر حاڵەتەكە بەردەوامی هەبێت، دەگاتە ئاستی ئەوەی تەمەن كورت بكاتەوە. بۆیە ئامۆژگاری دەكەن كە كاتێك دەچنە ناو پێخەفی خەوتن، هەوڵ بدەن شتە خراپەكان لە بیر بكەن، چونكە ئەوانە دەبنە هۆی زڕانی خەو، هەروەها قەڵەوی و نەخۆشیی شەكرەیش كاریگەرییان لەسەر كەمخەوی دەبێت.
دواتریش توێژەران دووپاتی دەكەنەوە كە زۆر گرنگە زیاتر لە بایەخدان بە سیستمی خۆراكیی تەندروست و وەرزش، زیاتر بایەخ بە خەوی ئاسوودە بدرێت، ئەگەر مرۆڤ زیاتر لە حەوت سەعات لە شەودا بخەوێت، گومان نییە لەوەی تەمەنی درێژتر دەبێتەوە.