بۆ زیادكردنى وزه و زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ستى شه‌كه‌تى و ماندوێتى، مرۆڤ ده‌توانێ په‌نا بۆ حه‌وت رێگه‌ى ساده ببات، هه‌ڵبه‌ته ئاوخواردنه‌وه و وهرزكردن له ریزبه‌ندییه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى یه‌كه‌م ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوز باسى له‌و رێگه سادانه كردووه كه وا ده‌كه‌ن مرۆڤ ماندوێتى نه‌مێنێ و به‌سه‌ر هه‌ستى شه‌كه‌تى زاڵ بێت. هه‌ڵبه‌ته هه‌ستى ماندوێتێ و بێهێزى مرۆڤ دیارده‌یه‌كى سروشتییه و له چه‌ند هۆكارێك سه‌رچاوه ده‌گرێت له‌وانه كه‌مى خه‌وتن و گوشارى كاركردنى زۆر و نه‌خۆشى.
بۆ زاڵبوونیش به‌سه‌ر ماندوێتى و شه‌كه‌ت ئه‌و حه‌وت رێگه‌یه هه‌یه:
خواردنه‌وه‌ى ئاو: وشكى شه‌كه‌تى جه‌سته زیاد ده‌كات، خواردنه‌وه‌ى ئاو هۆكار ده‌بێت له‌وه‌ى ئه‌ندامانى جه‌سته به شێوه‌یه‌كى دروست كار بكه‌ن، ئاویش به چاكترین خواردنه‌وه داده‌نرێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ى جه‌سته و تواناكانى و زیادبوونى تواناى سه‌رنجدانى مرۆڤ.
رۆیشتن: رۆیشتن هۆكاره بۆ كاركردنى خوێن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئۆكسجین له له‌شدا، هه‌روه‌ها وا ده‌كات هۆرمۆنى كامه‌رانى له نموونه‌ى دۆبامین بڕژێت. توێژینه‌وه‌كانیش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، رۆشتن بۆ ماوه‌ى دوو سه‌عات و نیو له هه‌فته‌یه‌كدا تواناى جه‌سته‌ى زیاد ده‌كات و بارى دروونى مرۆڤه‌كه باشتر ده‌كات.
خواردنى ژه‌مێكى سووك و به‌سوود: خواردنێك كه پڕ بێت له پرۆتین و ریشاڵ ئاستى وزه‌ى له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه. له نموونه‌ى جه‌ره‌زات، میوه، سه‌وزه، هێلكه و نیسك و فاسوڵیا.
سه‌رخه‌وێك: توێژینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن شكاندنى سه‌رخه‌وێك له‌لاى مرۆڤ وا ده‌كات ئاستى جه‌سته‌یى و ده‌روونى باش بێت و هه‌ستى ماندوێتى و كه‌مخه‌ویى بڕه‌وێنێته‌وه. به‌ڵام نابێت له 30 خولهك زیاتر بێت، چونكه ئه‌گه‌ر زیاتر بێت ده‌بێته هۆى ته‌مبه‌ڵى زیاتر و تێكدانى واده‌ى خه‌وى شه‌و.
وه‌رزشكردن: راهێنانه وه‌رزشییه‌كان وزه‌ى جه‌سته زیاتر ده‌كه‌ن، به تێپه‌ڕبوونى كات هه‌ستى شه‌كه‌تى ناهێڵێن، به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر به به‌رنامه و رێكوپێكى ئه‌نجام بدرێت.
راهێنانه‌كانى خاوكێشكردن: چه‌ندان راهێنان هه‌یه بۆ خاوكێشكركردنى جه‌سته، كه ده‌بێت بۆ ماوه‌ى 10 خولهك ئه‌نجام بدرێت. ده‌بنه هۆى چالاكبوونى خوێن و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئازارى جه‌سته و نیگه‌رانى ده‌روونى.
كه‌مكردنه‌وه‌ى شڵه‌ژانى ده‌روونى: بۆ ئه‌مه‌یش كۆمه‌ڵێك شێواز هه‌یه خه‌وتن به‌گوێره‌ى پێویست، به سه‌ربردنى كات له‌گه‌ڵ هاورێیان، وه‌رزش و یۆگا.