رەنگە زۆرێك بە هۆكاری جیاواز لەكاتی نوستن مۆبایلەكانیان لە نزیكەوەیان دەبێت، وەزارەتی تەندروستیی گشتی لە كالیفۆرنیا وریایی دەدات بەوەی نوستن لە نزیك مۆبایل دەبێتە هۆی زیادبوونی بەركەوتنی تیشك و لەرەلەری رادیۆیی، ئەوەش ئەگەری سەرهەڵدانی كێشەی تەندروستی لەسەر ئاستێكی درێژخایەن زیاتر دەكات، لەوانە شێرپەنجەی مێشك و كێشە لە توانای وەچەخستنەوە و لاوازیی تەركیز و بیرهاتنەوە.
دەسەڵاتدارانی
تەندروستی لە ئەمەریكا روونیان كردەوە كە وزەیەكی نائایۆنی لە مۆبایل دەردەچێت، لە تیشكەكانی سینی و سەرووی بنەوشەیی جیاوازە، راستەوخۆ زیان بە ترشی ناوەكی ناگەیەنێت، بەڵام لەكاتی بەركەوتنی درێژخایەنی شانەكان گەرمیان دەكات، كاتێك مۆبایل لە تاوەڕەكان نزیكە یان لەكاتی داگرتنی فایلەكان و بەكارهێنانی داتای گەورە وەك پەخشی ڤیدیۆ، ئاستی تیشكدانەوەكە زیاتر دەبێت.
بەپێی وەزارەتەكە منداڵ و مێردمنداڵ زیاتر كاریگەر دەبن، چونكە مێشك و كۆئەندامی دەماری ئەوان لە قۆناغی گەشەكردن و پەرەسەندندایە و بڕێكی زیاتر تیشك هەڵدەمژن، بۆیە پێویستە بەكارهێنەری مۆبایل چەند رێوشوێنێك وەربگرێت بۆ رێگرتن لەو زیانەی مۆبایل وەك، دوورخستنەوەی مۆبایل لەكاتی بەكارنەهێنانی، كەمكردنەوەی بەكارهێنانی بۆ لایفی راستەوخۆ و داگرتنی داتای گەورە و دوورخستنەوەی مۆبایل لە شوێنی نوستن یان كوژاندنەوەی، بەكارهێنانی سەماعەی گوێ لەبری راستەخۆی مۆبایل.