به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه نوێیه‌ی به‌مدواییه له به‌ریتانیا كراون، توێژه‌ران به‌وه گه‌یشتوون كه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی كه‌می كحوول، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه كه‌سه‌كه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی ناوده‌م بكات، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه، به رێژه ده‌گاته 50%.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" كه رۆشنایی خستووه‌ته‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی كحوولی رۆژانه و تووشبوون به‌هۆیه‌وه به شێرپه‌نجه، له رۆژنامه‌ی "دیلی مێڵ"ی به‌ریتانیی وه‌رگرتووه و به‌پێی به‌یاننامه‌كانی دامه‌زراوه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ناوده‌م له به‌ریتانیا، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی به‌مدواییه له‌باره‌ی كحوول و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه كراوه، توێژه‌ران به‌وه گه‌یشتوون رۆژانه خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی كه‌می كحوول، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه كه‌سه‌كه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی ناوده‌م به رێژه‌ی 50% بكات.
ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك رۆژانه بڕی نۆ گرام ماده‌ی كحوول بخواته‌وه، ئه‌گه‌ر زۆره تووشی نه‌خۆشییه‌كی زۆر مه‌ترسیدار ببێته‌وه، نموونه‌یان به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی ناوده‌م هێناوه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌یش و به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، ساڵی رابردوو 10 هه‌زار حاڵه‌تیان وه‌رگرتووه بۆ لێكۆڵینه‌وه، له ناویاندا سێ هه‌زار و 637 كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی ناده‌م گیانیان له ده‌ست داوه. ئه‌ویش ژماره‌كه‌ی زۆر زیاتره له‌وانه‌ی به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی ره‌حم و گون گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
توێژینه‌وه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر رۆژانه به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میش كحوول بخورێته‌وه، ته‌نانه‌ت دوو گرامش بێت، به‌هه‌مانشێوه ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه هه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێژه‌یه بگاته نۆ گرام، ئه‌وكات 50% ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ناوده‌م زیاتر ده‌كات.