پزیشكان و پسپۆرانی بواری خۆراك ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئاوی سێ‌و به گه‌رمی، سوودی زۆری بۆ مرۆڤ به كه‌شی سه‌رما هه‌یه و هاوكات رۆڵی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانی په‌تاكان. بۆ ئه‌وه‌یش زانیاریی زیاتر ده‌خه‌نه‌ڕوو.
به‌شی زانست و ته‌ندروستیی پێگه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت"، هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌ی "ڤێری وێڵ هێڵس" وه‌رگرتووه كه پزیشكان و پسپۆرانی بواری خۆراك قسه‌یان له‌باره‌ی سوودی ئاوی سێ‌و به گه‌رمی كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئاوی سێ‌و به گه‌رمی، سوودێكی بێوێنه‌ی بۆ كه‌شی سه‌رما هه‌یه و كه‌متری ده‌كاته‌وه، هاوكات ئازاری قوڕگیش كه‌متر ده‌كاته‌وه، بۆیه رێگه له په‌تاكان ده‌گرێت. به‌ڵام به‌رله گه‌یشتنی ئه‌نفله‌وه‌نزا، ناتوانێ رێگه له تووشبوونی بگرێت.
كریستین كارلی پسپۆری بواری خۆراك بۆ پێگه‌كه گوتوویه‌تی، سێ‌و خۆی چه‌ندان ره‌گه‌زی خۆراكی له‌خۆ ده‌گرێت كه له پۆلیفینۆڵی تێدایه، ئه‌وه‌یش ماده‌یه‌كی رووه‌كییه بۆ دژه ئۆكسید و رۆڵی گه‌وره ده‌بینێ بۆ نه‌هێشتنی هه‌وكردن و ئه‌ركی به‌رگریی جه‌سته، كاتێكیش ئاوی سێ‌و گه‌رم ده‌كرێته‌وه و به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هه‌نگوینیشی تێدا بكرێت، ئه‌وكات سووده‌كانی بۆ دژه میكرۆبه‌كان ده‌بێت و به‌تایبه‌تیش شه‌وانه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێ له نه‌هێشتنی كۆكین به‌هۆی سه‌رماوه.
هه‌روه‌ها ستایسی گۆڵبین كه ئه‌ویش پسپۆری بواری خۆراكه ده‌ڵێت، ته‌واوی خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان یارمه‌تیده‌رن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی قوڕگ و ئازاره‌كانی، كاتێكیش تووشی په‌تاكه ده‌بن، ئه‌و خواردنه‌وه گه‌رمانه رۆڵ ده‌بینن له زوو چاكبوونه‌وه و تێپه‌ڕكردنی. كاتێكیش ئاوی سێ‌و گه‌رم ده‌كرێته‌وه و ده‌خورێته‌وه، له سه‌رجه‌میان زیاتر رۆڵی له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی قوڕگ و هه‌وكردنه‌كان.
دواتر ئه‌و پسپۆره ئه‌وه‌یش ده‌ڵێ كه سوودی ئاوی سێ‌و به گه‌رمی جیا له‌وه‌ی به‌رگریی جه‌سته به‌هێزتر ده‌كات، هاوكات گه‌رمییه‌كه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری قوڕگ زۆرباشه كاتێك به‌هۆی سه‌رماوه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، جه‌سته‌ی خاو ده‌كاته‌وه و ئازاره‌كانی كه‌متر ده‌كاته‌وه، رۆڵ ده‌بینێ له زوو چاكبوونه‌وه له تووشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزا.