د. محەمەد میرزا، پسپۆڕی فیسیۆلۆجی، بابەتێكی گرنگ دەوروژێنێت كە هەموو هاووڵاتییەك پێویستە ئاگەداری بێت ئەویش بە كارهێنانی هەوای گەرمییە لە زستاندا كە زیانێكی زۆری هەیە.
د.محەمەد میرزا پسپۆڕی فیسیۆلۆجی بابەتەكەی لە ڕێی "وشە" روونكردووەتەوە و دەڵێ، گەرمی هەوا لە وەرزی زستاندا (بۆ نموونە بەكارهێنانی گەرمكەرەوە یان مانەوە لە ژوورە گەرمەكان) دەتوانێت كاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەت هەبێت بە هەردوو شێوازی ئەرێنی و نەرێنی.
كاریگەری ئەرێنی:
1. ڕێگری دەكات لە كەمبوونەوەی پلەی گەرمی و پلەی گەرمی لەش بە جێگیری دەهێڵێتەوە لە كەشوهەوای سارددا.
2. ئاسوودەیی و خەو باشتر دەكات و ژینگەیەكی گەرم یارمەتی ماسولكەكان دەدات ئارام ببنەوە.
3. مرۆڤە بە(جەستە بێ هێز) دەپارێزێت لەوانە كەسانی بەساڵاچوو و منداڵ و نەخۆش بە شێوەیەكی خراپ بەرگەی سەرما دەگرن.
4. ڕەقبوونی جومگەكان كەمدەكاتەوەو یارمەتیدەرە بۆ ئەو كەسانەی هەوكردنی جومگەكان یان ئازاری ماسولكەكانیان هەیە.
سەبارەت بە كاریگەری نەرێنی
1. هەوای وشك و ئاوچنیانی بۆ نموونە هەوای گەرم شێ كەم دەكاتەوە دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی پێست.
2. وشك بوونەوەی لێو، وشكبوونەوەی چاو، هەروەها دەبێتە هۆی خورانی كۆئەندامی هەناسەدان و ئەو هەوا وشكە دەبێتە هۆی خراپتربوونی تەنگەنەفەسی، كۆكە، كێشەی جیوبەكان.
3. زیادبوونی هەوكردن، وشكبوونەوەی ڕێڕەوی لووت بەرگری سروشتی خۆی لەدەست دەدات دژی ڤایرۆسەكان.
4. سەرئێشە و ماندوێتی و خراپی هەواگۆڕكێ و كەمی شێ دەبێتە هۆی ناڕەحەتی.
5. مەترسی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن بۆ نموونە بەكارهێنانی گەرمكەرەوەی غاز یان خەڵوز لە ژوورەوە بەبێ هەواگۆڕكێ مەترسیدارە.
6. كاریگەری درێژخایەن (ئەگەر بەركەوتن بەردەوام بێت)
7. وشكبوونەوەی درێژخایەنی لووت و هەوكردنی جیوب
8. هۆكارە بۆ ئەكزیمای پێست
9. تێكچوونی خەو بەهۆی گەرمبوونی زۆرەوە
10- خورانی چاو (بەتایبەت بۆ بەكارهێنەرانی عەدەسەی چاو)
چارەسەری تەندروست
1. پلەی گەرمی ژوورەكە لە 18-22 پلەی سەدیدا بهێڵەرەوە (باشترینە بۆ تەندروستی).
2. شێداری بە ڕێژەی 40-60% بپارێزە ( شێداركەرەوە بەكاربهێنە یان ئاو لە نزیك گەرمكەرەوەكان دابنێ).
3. ڕۆژانە هەواگۆڕكێ بۆ ژوورەكان، تەنانەت لە وەرزی زستانیشدا.
4. ئاوی پێویست بخۆرەوە، تەنانەت ئەگەر هەست بە تینوێتییش نەكەیت.
5. دوور بكەوەرەوە لە خەوتن لە ژوورە زۆر گەرمەكاندا.
6. هەرگیز گەرمكەرەوەی غاز یان خەڵوزی بێ هەوا لە ژوورەوە بەكارمەهێنە.