گورچیله‌كان له‌ناو جه‌سته‌دا به بێده‌نگی ئه‌ركی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه مرۆڤ ناتوانێ بێ ئه‌و ئه‌ركانه بژیت، نموونه‌یان پاككردنه‌وه‌ی خوێن له ماده ژه‌هراوییه‌كان، رێكخستنی ئاستی ئاو و خوێ له جه‌سته، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنه سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌سته، ئه‌گه‌ر گورچیله‌كان له‌و ئه‌ركه‌ی هه‌یانه سست بن، ئه‌وكات تووشی په‌ككه‌وتن ده‌بن، بۆیه پسپۆرانی بواره‌كه چه‌ند رێنوێنییه‌ك ده‌خه‌نه‌ڕوو تا مرۆڤ تووشی په‌ككه‌وتنی گورچیله‌كان نه‌بێت.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" هه‌واڵێكی له‌باره‌ی په‌ككه‌وتنی گورچیله‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پسپۆرانی بواری گورچیله، به وردی له‌باره‌ی ئه‌و كێشه ته‌ندروستییه‌وه قسه ده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن زۆر گرنگه بایه‌خی زۆر به ته‌ندروستیی گشتی بدرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆكار بۆ په‌ككه‌وتنی گورچیله‌كان، له‌وه‌یش زیاتر ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی شه‌كره و به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یش چه‌ندان رێنوێنی هه‌ن گرنگه جێبه‌جێ بكرێن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له په‌ككه‌وتنی گورچیله‌كان.
به‌رله هه‌ر شتێك پسپۆران باس له خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌كه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته له ماده ژه‌هراوییه‌كان، ئه‌وه‌یش گه‌ره‌نتییه بۆ به‌رده‌وامیی ئه‌ركی گورچیله‌كان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كر له خوێندا، وا ده‌كات ده‌ماره‌كانی ناو گورچیله‌كان لاواز بن، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات گورچیله نه‌توانێ ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، بۆیه گرنگه وریای ئاستی شه‌كر له خوێندا بن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیش، هۆكارێكی تری سه‌ره‌كییه بۆ په‌ككه‌وتنی گورچیله‌كان، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام بایه‌خ به‌و كێشه ته‌ندروستیی بدرێت و هه‌وڵ بدرێ ئاستی پاڵه‌په‌ستۆ له خوێن رابگیرێت.
هه‌روه‌ها باس له زۆر به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئازارشكێن ده‌كه‌ن كه درێژه‌كێشانی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه، زیان به گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نن و وا ده‌كه‌ن له ئه‌ركه‌كانی خاو بێت و دواتریش لاواز بێت، ئاكامیش په‌ككه‌وتنی گورچیله‌كانی به‌دواوه ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه خۆراكی ته‌ندروست بۆ ئه‌ركه‌كانی گورچیله‌كان زۆر گرنگن، بۆیه ئامۆژگاری ده‌كه‌ن زیاتر بایه‌خ به خواردنی سه‌وزه‌واته‌كان و میوه بدرێت، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ و چه‌وری، ئه‌وه‌یش به هۆكارێكی سه‌ره‌كیی په‌ككه‌وتنی گورچیله‌كان ناو ده‌به‌ن.
دواتریش پسپۆرانی بواری گورچیله، ئاماژه به مه‌ترسیی جگه‌ره‌كێشان ده‌كه‌ن كه هۆكاری سه‌ره‌كیی لاوازیی ده‌ماره‌كانه، ئه‌ویش راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر گورچیله‌كان هه‌یه و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه له تووشبوون به په‌ككه‌وتنی گورچیله‌كان.