هەموو خێزانێك حەز بەوە دەكات منداڵەكانیان لە هەردوو رەگەز بن، واتە كوڕ و كچ، لە رووی زانستییەوە بابەتەكە دەوەستێتە سەر ئەو سپێرم و هێلكۆكەی یەكتر دەگرن و كۆرپەلە دروست دەكەن، وردتر دەوەستێتە سەر پێكهاتەی كرۆمۆسۆمی پیاوەكە، توێژینەوەیەكی زانستی ئاماژە دەكات كە باوكی كچ، ئەك لە رووی سۆزدارییەوە، بەڵكو لە رووی تەندروستیشەوە چانسی زیاتری هەیە.
بەپێ
ی توێژینەوەیەكی نوێ ئەو باوكانەی كچیان هەیە، سوودی بۆ تەندروستی ئەوان هەیە، كاتێك ئەو حاڵەتە رۆڵی گەورەی لە پاراستنیان لە تووشبوون بە خەڵەفان و پارێزگاریكردن لەی تەندروستیی مێشك و یادەوەریان لە كاتی بەتەمەنداچوون هەیە، دەركەوت ئەو پیاوە بەتەمەنداچووانەی كە كچیان هەیە، یادەوەرییەكی بەهێزتر و توانایەكی باشتری مێشكیان هەیە بە بەراورد بەوانەی تەنیا كوڕیان هەیە، واتە ئەو باوك و دایكانەی كچیان بەخێو كردووە لە تاقیكردنەوەكانی توانا و تەندروستیی مێشك پلەی بەرزتریان هێناوە.
توێژەران پێیان وایە هۆكارەكەی بۆ فاكتەری بایۆلۆجی ناگەڕێتەوە، بەڵكو بۆ ئەو پاڵپشتیی سۆزداری و كۆمەڵایەتییەی كچان بە باوك و دایكەكانیان لەكاتی چوونە ناو تەمەنی دەیبەخشن، چونكە كچان لەو تەمەنەی دایك و باوكیان لێیانەوە نزیكترن و پاڵپشتییەكی زیاتری سۆزداریی ئەوان چاودێریی تەندروستییان دەكەن و قسە و پێوەندیان لەگەڵیان هەیە، ئەوەش هەستی دابڕان و تەنیایی ئەوان كەمتر دەكاتەوە، ئەوانەش پارێزگاری لە چالاكیی مێشك دەكەن و مەترسیی شێوانی بیر و هۆشیان كەمتر دەكەنەوە.