یەكێك لە كێشەی زۆرینەی خەڵك هەڵوەرینی قژیانە، ئەوان چەندان جۆر شامپۆ و دەرمان بۆ بەهێزكردنی قژ بەكار دێنن، رەنگە تا ئاستێك سوودی هەبێت، هاوكات شارەزایان لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆ ئەو كێشە بەردەوامن، سیستمی خۆراكی رۆژانەی مرۆڤ ئەویش كاریگەری لەسەر ئەو بابەت هەیە، بەتایبەتی ئەو خۆراكەی رۆژانە مرۆڤ دەیخوات.
وەك ماڵپەڕی
"تایمز ئۆف ئیندیا"، باسی كردووە، بە گوێرەی چەند توێژینەوەیەكی تایبەت بە خۆراك، هەندێك جۆر خۆراك هەن رەنگە ببنە هۆی زیادبوونی هەڵوەرینی قژ بە بێدەنگی و بە هەنگاو، لەوانە، كاربۆهیدرات و شەكر، وەك زۆر خواردنی سەموون و نانی سپی و هەویركاری و شیرینی، دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكرەی خوێن و هەوكردن و لاوازكردنی سیكڵدانۆچكەكانی موو، بەتایبەتی كاربۆهیدراتی سادە لە ژنان قژهەڵوەرین دروست دەكات.
خواردنی سوورەوەكراوە لە رۆنی چارەسەركراو و سوێری، ئەوانە دەبنە هۆی هاندانی هەوكردن و بەئۆكسیدبوون و بە نەرێنی كار لە تەندروستیی پێستی سەر دەكەن و قژ تەنك دەكەنەوە، تونە و جۆرە ماسی تر، ماسی سوودی هەیە، بەڵام هەندێك جۆری گەورەكانی وەك تونە، رێژەیەكی زۆر جیوەیان تیادایە، كە پێوەندیی بە هەڵوەرینی قژەوە هەیە.
گۆشتی سوور، زۆر خواردنی گۆشتی سوور كا لە تەندروستیی قژ دەكات، دەبێتە هۆی زیاد دەردانی چەوری لە پێستی سەر و چیكڵدانۆچكەكانی موو لاواز دەكات و هەڵوەرینی موو زیاتر دەكات، خواردنەوە شیرینكراوەكان، دەبنە هۆی تێكدانی شەكرەی خوێن و تەندروستیی ریخۆڵەكان، بەوەی هەڵمژینی مادە خۆراكییەكان كە پێویستن بۆ گەشەی موو لاواز دەكەن.