ڤیتامین "A" بۆ تەندروستیی چاو زۆر پێویستە، بەتایبەتی بۆ بینین و لەوەی زیاتر بۆ بینین لە شەودا. جەستە ئەو ڤیتامینە بەرهەم ناهێنێت، بەڵكو پێویستە لە رێگەی خۆراكەوە بگاتە جەستە، بۆ ئەوەیش گرنگە چۆن بەرهەم بهێنرێت و لە چ كاتێكیشدا بەكار بهێنرێت. بۆ ئەوەیش پسپۆرانی خۆراك و هاوكات پسپۆرانی بواری چاو، زانیاریی زیاتر دەخەنەڕوو.
بەشی زانستی و تەندروستیی پێگەی "
شەرق ئەوسەت" كە هەواڵەكەی لە پێگەی "ڤێری وێڵ هێڵس" وەرگرتووە، پسپۆرانی بواری خۆراك و چاو زانیاری لەبارەی سوودەكانی ڤیتامین "A" دەخەنەڕوو و ئاماژە دەدەن، ئەو ڤیتامینە لە چەوریدا دەتوێتەوە و بۆ ئەوەیش لە چەوریی تەندروستدا دەگاتە جەستە و خوێن. نموونەیان زەیتی زەیتوون و ئەڤۆگادۆ و چەرەزات و چەوریی ماسی و زۆر خۆراكی تر.
یەك لە سوودە سەرەكییەكانی ڤیتامین "A"، رۆڵ دەبینێ لە بینین لە شەودا، ئەویش رەگەزێكی سەرەكییە لە رۆدۆبسین كە پرۆتینە لە چاودا، بەتایبەتی یارمەتیی چاو دەدات بۆ بینین بەرانبەر بە تیشكەكان. هەروەها ئەو ڤیتامینە پارێزگاری لە تەندروستیی گلێنەكان دەكات كە فرمێسك بەرهەم دێنێت، وا دەكات چاوەكان لە وشكبوونەوە بپارێزرێن و گلێنەكان لە تێكچوون دەپارێزرێن.
باس لەوە دەكەن كە ڤیتامین "A" رۆڵ دەبینێ بۆ ئاستی بینین لەلای كەسانی بەساڵاچوو، بۆ ئەوەیش دژەئۆكسید و بیتاكارۆتین پارێزگاری لە تۆڕەكانی چاو دەكەن و ئەوانەیش لەو ڤیتامینە دەست دەكەون. هەروەها ڤیتامینەكە بەرگریی جەستە بەهێزتر دەكات و ئەویش وا دەكات بەرگریی جەستە زیاتر بۆ نەهێشتنی هەوكردنی چاوەكان رۆڵ ببینێت. جیالەوەی ڤیتامین "A" رۆڵی گرنگ بۆ گەشەی چاوی منداڵان دەبینێت.
بۆ وەرگرتنی ئەو ڤیتامینە پسپۆران دەڵێن، دەكرێ لە هەرسێ ژەم واتە بەیانیان و نیوەڕوان و ئێواران ڤیتامین "A" لە رێگەی خۆراكەوە وەربگرن، ئەویش لە خۆراكەكانی وەك چەوریی ماسی، جگەری مانگا، كەرە، زەردێنەی هێلكە، هەروەها لە رەگەزە رووەكییەكانیش وەك گێزەر، پەتاتەی شیرین، مانگۆ و سپێناخ، لە هەموو ئەوانەدا ڤیتامین "A" دەست دەكەون.