بەپێی توێژینەوەیەك كە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی پشتی پێ دەبەستێت، دەركەوتووە رێژەی چاكبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك لە سلێمانی لە ئاستی وڵاتانی پێشكەوتووە و لە پێشەوەی وڵاتانی دراوسێدایە.
بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی، پزیشكانی سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە بە تیشك لە سلێمانی، ئەوە سەلمێنراوە ڕێژەی چاكبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك لەو شارە لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە، كە ئەو جۆرە شێرپەنجەیە باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە دنیا.
بەپێی توێژینەوەكە، دەركەوتووە رێژەی چاكبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك لە سلێمانی لە ئاستی وڵاتانی پێشكەوتووە و لە پێشەوەی وڵاتانی دراوسێدایە.
بەجۆرێك رێژەی چاكبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك لە سەنتەری ژیانەوە، 92% و رێژەی چاكبوونەوە لە توركیا لە نێوان 80 بۆ 85% و لە ئێران 80% و لە وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیاش 90 بۆ 95%ـە.
توێژینەوەكە لەسەر ئەو چارەخوازانە كراوە كە لە ماوەی ساڵانی 2015 بۆ 2017 چارەسەریان لە سەنتەری ژیانەوە و نەخۆشخانەی هیوا وەرگرتووە، ژمارەیان 671 تووشبووی شێرپەنجەی مەمك بووە لە قۆناغەكانی سفر و یەك و دوو سێ، لە دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ، لە 92%ی ئەو تووشبووانە لە ژیاندا ماونەتەوە.