گومان له‌وه‌دا نییه كه كاتێك ته‌مه‌ن هه‌ڵده‌كشێت، ئاره‌زوو بۆ كرده‌ی سێكس كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌كان له ده‌وروبه‌ری 40 ساڵیدا مرۆڤ به‌تایبه‌تی له‌لای پیاوان، له‌وپه‌ڕی هه‌ڕه‌تی خۆیدایه بۆ كرده‌ی سێكس. به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان به‌گشتی، ئاره‌زووی سێكسی له‌لای پیاوان به‌هێزتره به‌راورد به ژنان. پێگه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه زانیاریی زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
به‌شی زانستی و ته‌ندروستیی پێگه‌ی
"ئیلاف"، ئاماژه به توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه له زانكۆی تارتۆ له ئیستونیا ئه‌نجام دراوه له‌باره‌ی ئاره‌زوو و توانای سێكس له نێوان پیاوان و ژنان، بۆ ئه‌وه‌یش 67 هه‌زار كه‌سیان به نموونه وه‌رگرتووه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 20 تا 84 ساڵدا بووه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌ران و ئه‌نجامی گشتیی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌وه روونتر بووه‌ته‌وه كه ئاره‌زووی سێكسی له‌لای پیاوان زیاتره وه‌ك له ژنان، ئه‌ویش به‌پێی ته‌مه‌ن و گۆڕینی قۆناغه‌كانی ژیان، گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت.
به‌پێی گوته‌ی توێژه‌ران، ئاره‌زووی سێكس له‌لای نێر له 20 ساڵی به به‌هێزی ده‌ست پێ ده‌كات و له ده‌وروبه‌ری 40 ساڵیدا ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی به‌هێزی، له دوای 40 ساڵییه‌وه ورده ورده به‌ره‌و داكشان ده‌چێت، واته لاوازتر ده‌بێته‌وه. ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌ندێك پیاو تا ده‌گاته 60 ساڵیش، به به‌هێزی ده‌مێننه‌وه.
ئه‌وه‌یش ده‌ڵێن كه له‌لای ئافره‌تان ئاره‌زووی سێكس به‌شێوه‌یه‌كی تره، به‌و جۆره‌ی له 20 ساڵی به هێزی ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌وروبه‌ری 30 ساڵی، له‌وه به‌دواوه ورده ورده ئاره‌زووه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێته‌وه، تا ده‌گاته 50 ساڵی ته‌مه‌ن ئاسایی ده‌بێت، له‌وه به‌دواوه لاواز ده‌بێته‌وه.
توێژه‌ران به‌م شێوه‌یه ئاره‌زووی سێكس ده‌خه‌مڵێنن كه ئه‌وانه‌ی كاره‌كانیان له‌سه‌ر مێزه، زیاتر ئاره‌زوویان بۆ سێكس ده‌چێت، شوفێرانی ئۆتۆمبێل و ئه‌وانه‌ی له بواری سه‌ربازیدا كار ده‌كه‌ن، كه‌متر ئاره‌زوویان بۆ سێكس ده‌جووڵێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه و ئه‌گه‌ر له ژیانی هاوسه‌رگیرییان ئاسووده بن، زیاتر ئاره‌زووی كرده‌ی سێكس ده‌كه‌ن.
دواتریش له‌باره‌ی ئافره‌تانیشه‌وه توێژه‌ران ده‌ڵێن، دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تان چه‌ند جارێك منداڵیان ده‌بێت، ئه‌وكات ئاره‌زوویان بۆ كرده‌ی سێكس كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌لای پیاوان به پێچه‌وانه‌یه.