نەخۆشی شەكرە چۆن كار لە مێشك و یادەوەریی مرۆڤ دەكات؟

:: PM:07:11:27/01/2026 ‌

نەخۆشی شەكرە، بەتایبەتی جۆری دووەمی، درێژخایەنی زۆر بڵاوە، كاریگەرییەكانی تەنیا لەسەر جەستەی مرۆڤ بەدیار ناكەوێت، وەك تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و لوولەكانی خوێن و گورچیلەكان و چاو و هەستە دەمارەكان، بەڵكو كاریگەرییەكەی كار لە فەرمانەكانی مێشك و تواناكانی دەكات.

چەند توێژینەوەیەك دەریان خست كە پێوەندییەكی بەهێز لە نێوان نەخۆشی شەكرە و شێوانی یادەوەری و تەركیزی مرۆڤ هەیە، وەك ماڵپەڕی "ناوەندەكانی ئەمەریكا بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان و خۆپارێزی لێیان"، بڵاو كردەوە، شەكرە بە چەند شێوەیەك كار لە یادەوەری مرۆڤ دەكات.

*تێكچوون و لەناوچوونی لوولەكانی خوێن، بەرزیی درێژخایەنی پەستانی خوێنی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە موولوولەكانی خوێن لە مێشك، ئەوەش گەیشتنی خوێن بۆ مێشك كەم دەكاتەوە و دەبێتە هۆی مردنی خانەكانی و دروستبوونی كێشە لە یادەوەری و بیركردنەوە و تووشبوون بە خەڵەفان.

*تێكچوونی فەرمانەكانی درككردن بە تێپەڕبوونی كات، هەڵبەز و دابەزینی ئاستی شەكر لە خوێن هاوسەنگیی وزە لە مێشك تێك دەدات، ئەوەش توانای فێربوون و بیرهاتنەوە كەم دەكاتەوە. 

*هەوكردنی درێژخایەن، دەكرێ نەخۆشیی شەكرە مرۆڤ تووشی هەوكردنی درێژخایەنی مێشك و گۆڕانكاری لە كیمیای دەمارەكان بكات، ئەوەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی پێوەندی و بەیەكەوەبەستنەوەی دەمارە خانەكان و مێشك، كە دەبێتە هۆی خێراكردنی لەدەستدانی یادەوەری لەگەڵ چوونە ناو تەمەونەوە.

*گۆڕانكاری لە پێكهاتەی مێشك، رەنگە نەخۆشانی شەكرە بەدەست بچووكبوونەوەی قەبارەی مێشكیان و كێشە لە بیرهاتنەوە و فێربوون بناڵێنن.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل