زۆر كەس هەست بەوە دەكەن كە لە كاتی بینینی كەسانێك كە دەیانناسن، ناوی ئەوانیان بیر نایەتەوە، ئەوەش وەك دیاردەیەكی بڵاو بەتایبەتی لەو سەردەمەدا، وەك لە راپۆرتێكی ماڵپەڕی
" Global English Editing"، هاتووە، لە رووی زانستییەوە هۆكارەكەی بریتییە لە:
1-خەزننەكردنی تەواوی زانیارییەكانی ئەو كەسە لە یادگەی دوورمەودا، واتە مێشك بەهۆی زۆریی زانیارییەكانەوە بە جوانی ناوەكەی هەڵنەگرتووە، بۆیە بە زەحمەت بیرت دێتەوە.
2-پەرتەوازەیی سەرنج، رەنگە لە ناوەڕاستی قسەكان تووشی پەرتەوازەیی مێشك ببیتەوە و ناوی كەسی بەرانبەرت لەبیر بچێت، ئەوەش بەهۆی سەرقاڵیی مێشكەوەیە بە چەندان بابەت لە هەمان كاتدا.
3-پێشخستن و گرنگیدانی زیاتر بە رووخسار و پۆست و كار و پیشە و جلوبەرگی ئەو كەسە لەبری ناوەكەی، ئەوە وا دەكات لە بری ناوەكەی ئەوانەت ئاسانتر بیر بێتەوە.
4-دووبارەكردنەوە، زۆر دووبارەكردنەوەی ناوەكان بنەمای سەرەكییە بۆ بیرهاتنەوەن بۆ نموونە هاوڕێیانی منداڵی و قوتابخانە و ناوی مامۆستاكانت.
5-كاریگەریی سۆزداری، رۆڵی گرنگی لە بیرهاتنەوەی ناوەكان هەیە، تۆ بە كەسێك دڵخۆش و ئاسوودە دەبیت ناوەكەت بیر ناچێتەوە، واتە تۆ ناوی ئەو كەسانەت بیر ناچێتەوە كە هەستی ئەرێنی و نەرێنیی بەهێزیان لات دروست كردووە.
6-كاریگەری چوونە ناو تەمەن.
7-بەیەكەوەگرێدانی ناو و روخسارەكان، بیرهاتنەوەی ناو و روخسار دوو پرۆسەی مێشكی جیاوازن، تۆ سەتان دەموچاوت بیر دێتەوە، بەڵام رەنگە ناوەكانیان نا، چونكە مێشكی مرۆڤ وا پرۆگرامسازی كراوە.
8-شكستهێنان لە بیرهاتنەوە، ئەوەش بەهۆی پەتەوازەیی سەرنج و دووبارەنەكردنەوەی ناوەكە و جێگیر نەبوونی لە مێشك.