زۆر كەس شەوانە ئازاری ئەژنۆیان زیاتر دەبێت، رەنگە ئازارەكە پێوەندی بە پێكانێكی پێشوو یان هەوكردنەوە هەبێت كە كار لە خەوی شەوانەیان دەكات، پزیشكێك ئاماژە دەكات كە هۆكارەكەی پێوەندی بە كەمجووڵانەوە و وشكبوونەوە هەیە.
د. كیم ستیرنز پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەریی ئێسك ئاماژە دەكات كە ئازاری ئەژنۆی شەوانە هۆكاری خۆی هەیە و ئەوانەی ئەژنۆیان تەندروستە ئازاریان نییە، بەڵام كەمجووڵانەوەی شەوانە رۆڵی لە زیادبوونی ئازارەكە هەیە، چونكە كەمجووڵاندنی شەوانەی ئەو جومگەیە دەبێتە هۆی وشكهەڵگەڕان و زیادبوونی هەستكردن بە ئازار.
لە دیارترین هۆكارەكانی ئازاری ئەژنۆ، هەوكردنی ئەژنۆ لە ئەنجامی داخورانی كڕكڕاگە و بەریەككەوتنی ئێسكەكان كە لەگەڵ زیادبوونی داخوران و ماندووكردن ئازاری زیاتر دەكات، جیا لە هەوكردنی رۆماتیزمیی جومگەكە و هەوكردنی بەستەرەكان و ئەو كیسە لینجەی لە نێوان ئێسكەكان هەیە، هەروەها دەردەشاهانە، ئەوانە شەوانە ئازاری دروست دەكەن.
بۆ كەمكردنەوەی ئەوو جۆرە ئازارە ئەگەر كار لە خەو و چالاكیی رۆژانە بكات، پێویستە سەردانی پزیشكی شارەزا بكرێت بۆ دەستنیشانكردنی هۆكارەكەی و چارەسەركردنی، دەتوانیت بۆ كەمكردنەوەی كاتیی ئازارەكە چەند راهێنانێك ئەنجام بدەیت وەك مەلەوانی و پایسكلسواری بۆ كەمكردنەوەی پەستانی سەر جومگەكە.
دەكرێ لە رێگەی وەرگرتنی چارەسەری دژەهەوكردن و گۆڕینی شێوازی نوستن یان دانانی سەرین لە نێوان ئەژنۆكان لە كاتی نوستن ئازارەكە كەم بكرێتەوە.