زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ناو ته‌مه‌نه‌وه تووشی نه‌خۆشیی پرۆستات ده‌بن، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی به وردی دیاری بكرێت كه ئه‌ویش خۆی ئه‌سته‌میی میزكردن ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام زۆر قسه له‌وه ده‌كرێ كه چای ره‌ش و سه‌وزیش بۆ چاره‌سه‌ری پرۆستات زۆرباشه، له‌وباره‌یه‌وه پزیشكان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
به‌شی زانست و ته‌ندروستیی پێگه‌ی
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، پشتی به راپۆرتێك له گۆڤاری "زانستی په‌تاكان" وه‌رگرتووه كه پزیشكان قسه‌یان بۆ كردووه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌خۆشیی پرۆستات خۆی له میزه‌چۆڕكه و ئه‌سته‌می میزكردن ده‌بینێته‌وه، یان شه‌وانه چه‌ند جارێك تووشبووه‌كه بۆ میزكردن له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت. دروسته كه چای زۆرجار سوودی بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌یه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی نییه. واته زانست ئه‌وه‌ی وه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌ستنیشان نه‌كردووه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی پێشتر كه له‌باره‌ی پرۆستات و سوودی چای بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه كراون، توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه سووده‌كانی چای ره‌ش و سه‌وز بۆ نه‌خۆشییه‌كه سنووردارن، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی میزه‌چۆڕكه بوون، یان له دوای میزكردن هه‌ست ده‌كه‌ن میزداڵیان به‌تاڵ نه‌بووه، ئه‌ویش ده‌رمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و چای وه‌ك چاره‌سه‌ر نابینرێت.
ئه‌وه‌یش ده‌ڵێن، دروسته كه له چای سه‌وزدا ماده‌ی EGCG هه‌یه، ئه‌و ماده‌یه رۆڵی هه‌یه و كێشه‌كانی پرۆستات كه‌متر ده‌كاته‌وه نه‌ك چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی بێت.
دواتریش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌پێی سه‌رچاوه زانستییه‌كان، چای ره‌ش بۆ پرۆستات سوودی هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه‌ئۆكسید "فلافۆنویدات"، ئه‌وه‌یش له جه‌سته‌دا هه‌وكردن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌م ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها رۆڵی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كانی پرۆستات، جیاله‌وه‌ی بۆ ته‌ندروستیی دڵ و ده‌ماره‌كان به‌سووده.