شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لە جۆرە بڵاوەكانی شێرپەنجە لە ژناندا، پیاوان تووشی دەبن. بەڵام بە دەگەمەن، توێژینەوەیەكی زانستی ئاماژە دەكات كە هەندێك جۆر خۆراكی رۆژانە هەن هەوكردن لە لەش زیاد دەكەن و مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك زیاتر دەكەن.
توێژەران دوای شیكردنەوەی گەیشتنە داتا تەندروستی و خۆراكییەكانی سەتان هەزار ژن لە سەرانسەری دنیا كە لە 19 توێژینەوەی پێشوو لەبارەی پێوەندیی خۆراك و تەندروستیی مرۆڤ دەستیان كەوتووە گەیشتنە ئەو ئەنجامە.
توێژینەوەكە پشتی بە پێوانەكردنی ئاماژەی هەوكردنی خۆراكی بەست، كە ئاستی باڵادەستی و كاریگەریی خۆراك بۆ دروستكردنی هەوكردن لە لەش دەپێوێت، واتە تا چەند خۆراكی مرۆڤ دەبێتە هۆی زیادبوون یان كەمكردنەوەی هەوكردن لە لەش و بەو جۆرە كار لە تووشبوون و تووشنەبوون بە شێرپەنجە دەكات.
لەو خۆراكانەی كە هەوكردن لە لەش كەم دەكەنەوە، واتە مرۆڤ لە تووشبوون دەپارێزن، سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواو و چەورییە تەندروستەكان، لەوكاتەی خۆراكەكانی هەوكردن لە لەش بەهێز دەكەن بریتین لە گۆشتی بەرهەمهێنراو و شیرینی و خۆراكە دروستكراو و دەستكاریكراوەكان.
توێژەران بۆیان دەركەوت كە ژنانی زیاترین ئاماژەی هەوكردنیان لە لەشیان هەیە، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك هەبووە، لەهەندێك لە توێژینەوەكان مەترسیی تووشبوون دوو هێند بووە، بۆیە دەركەوت كە هەرچەند تێكڕای هەوكردن لە لەش بەهۆی سیستمی خۆراكی رۆژانە زیاتر بێت، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەبێت.
توێژەران دەڵێن ئەو ئەنجامانە مانای ئەوە نییە ئەو خۆراكانە راستەوخۆ مرۆڤ تووشی شێرپەنجە دەكەن، تەنیا پێوەندی هەیە، بەڵام پێویستە مرۆڤ بە گشتی سیستمێكی خۆراكی هاوسەنگ و تەندروستی هەبێت و زیاتر سەرنج بخاتە سەر خۆراكە رووەكییەكان، كە لە نەخۆشییەكانی وەك شەكرە و دڵ و میتابۆلیسم و تەنانەت شێرپەنجەش دەیپارێزن.