پێگەی ڤیری وێل هێلسی تایبەت بە هەواڵی
تەندروستی، زانیاریی لەبارەی حەوت خواردن و خواردنەوەی ڕۆژانە بڵاو كردەوە كە زۆرینەی مرۆڤەكان دەیخۆن و دەیخۆنەوە، بەڵام پڕن لە پێكهاتەی پلاستیكی و جەستەی مرۆڤ تووشی ژەهر و نەخۆشیی مەترسیدار دەكەن.
ئەو خواردن و خواردنەوانەیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
یەكەم: ئاوی بوتڵی پلاستیكی: ئەو ئاوانە لە بوتڵی پلاستیكیدان كە زۆرجار خەڵك لەبری خواردنەوەی ئاوی شێرەی ئاو دەیخۆنەوە، سەرچاوەی سەرەكییە بۆ تەنی مایكرۆپلاستیك، لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە كە خواردنەوەی لیترێك ئاوی ناو بوتڵی پلاستیكی، نزیكەی 240 هەزار پارچەی مایكرۆپلاستیكی تێدایە.
دووەم: پرۆتینی دەستكرد، پرۆتینی دەستكرد وەك لەتە سنگی مریشكی ئامادەكراو و گۆشتی ڕووەكی بەهەمانشێوە سەرچاوەیەكی سەرەكی مایكرۆپلاستیكن، توێژینەوەیەكی ئەمەریكی پشتڕاستی كردووەتەوە كە لە ڕێگەی ئەو پرۆتینە دەستكرد و ئامادەكراوانەوە، ساڵانە 11 هەزار تەنی مایكرۆپلاستیكی دەچێتە ناو جەستەی مرۆڤەوە.
سێیەم: ژەمە خێراكان: قوتووی خۆراكی ئامادەكراو و مادەی داپۆشتنی ژەمە خێراكان، سەرچاوەیەكی بەربڵاوی مایكرۆپلاستیكن، ئەو دەستەوانانەی كە كارمەندانی ڕێستۆرانتەكان لە دەستی دەكەن، تەنی مایكرۆپلاستیكی زۆریان لێ دەبێتەوە و دەچنە ناو خۆراكەكانەوە.
چوارەم: بەرهەمی شیرەمەنی: ئەو ماست و پەنیرانەیش كە دەخرێنە نێو قوتووی پلاستیكی و بە مادەی پلاستیكی دادەپۆشرێن، مایكرۆپلاستیكیان تێدایە و پێكهاتەی كیمیایی تر دروست دەكەن و لەگەڵ چەوریی ناو بەرهەمە شیرەمەنییەكان یەكدەگرن، توێژەران دووپاتیان لەوە كردووەتەوە كە بەهۆی زۆر خواردنی مایكرۆپلاستیكەوە، تەنی مایكرۆپلاستیكیان لە شیری دایكیش دۆزیوەتەوە.
پێنجەم: برنج، بەرهەمە برنجییەكان خێران لە ئامادەكردن و دروست كراون بە ئاستێكی بەرزی بەكارهێنانی پلاستیك، توێژینەوەیەكی ئوسترالی دەریخستووە كە هەر كەسێك سێ تا چوار گرام پلاستیك لە ناو هەر نیو كوپێك برنج بوونی هەیە و مرۆڤ دەیخوات.
شەشەم: بنێشت، توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە كە جوینی بنێشت بۆ ماوەی دوو خولەك، دەبێتە هۆی دەردانی پێكهاتەی پلاستیكی لە دەمدا، توێژەران تەنانەت لە بنێشتی سروشتیش پێكهاتەی پلاستیكیان دۆزیوەتەوە.
حەوتەم: كیسی چا، كیسی چای بازرگانی پێكهاتەی پلاستیكی تێدایە و دانانی ئەو كیسە چایانە لە ناو كتلی و ئاوی گەرم، دەبێتە هۆی بڵاوەپێكردنی ملیاران تەنی مایكرۆپلاستیكی و بە خواردنەوەی چاكەیش ئەو تەنە پلاستیكییانە دەچنە جەستەی مرۆڤەوە.