زانایان سەركەوتوو بوون.. چارەسەری پیربوونیان دۆزییەوە

:: AM:11:07:15/02/2026 ‌
توێژینەوەیەكی زانستی نوێ ئاشكرای كرد، ڕێگەیەكی نوێیان دۆزیوەتەوە تا بەو هۆیەوە بتوانن، خانە بنەڕەتییەكانی دەمارەكان كە لە تەمەنێكی زۆردا تووشی دابەشبوون و پیربوون دەبن، دووبارە نوێ بكەنەوە، ئەمەیش هەواڵێكی خۆش و دەگمەنە بۆ ئەوانەی ڕقیان لە پیرییە و دەیانەوێ هەمیشە بە گەنجی بمێننەوە. 

زانایان ڕایان گەیاندووە، لەگەڵ بە تەمەنداچوون، خانە بنەڕەتییەكانی دەمار توانای خۆیان لە زۆربوون و چالاكبوون لە دەست دەدەن، ئەمە دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی دروستكردنەوەی خانە دەمارییەكان و تێكچوونیان بەشێوەیەكی پلەبەندی و یەك لە دوای یەك، بەڵام ئەوان میكانیزمێكی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی ئەو خانانە بە تەواوی گەنج بكەنەوە. 

ئاماژە دراوە، نوێكردنەوەی خانەكان لە ڕێگەی جۆرێكی پرۆتینەوە دەبێ كە بە دی ئێم تی ئێف 1 ناسراوە، ئەوە هۆكاری لەبەرگرتنەوە و كەمبوونەوەی ئاستیەتی لە ڕێی تیلۆمیراتی خانەیی و تێكچوونی ترشی ناوكی ناو خانەكان كە پێوەستە بە چوونە ناو تەمەنەوە. 

توێژەران خستوویانەتە ڕوو، زۆری ئاستی پرۆتینی دی ئێم تی ئێف 1 بەشێوەی دەستكرد دەبێتە هۆی دووبارە دابەشبوونەوەی خانەكان و نوێبوونەوەیان، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی شوێنپێی تیلۆمیراتەكانی بەرپرس لە پیربوونی خانەكان. 

ئەو جۆرە پرۆتینە كار لەسەر ڕێكخستنی جیناتی ئێس ئێس 19 و ئەی ئاڕ ئای دی 2 دەكات كە دوو پێكهاتەن بۆ دووبارە پێكهێنانەوەی كرۆماتین، لە ڕێگەی ئەو پرۆسەیەوە پرۆتینی دی ئێم تی ئێف1 چالاكی جیناتەكان دەپارێزێت و ڕۆڵ دەبینێ لە خولی ژیانی هەر خانەیەكدا. بەڵام لە كاتی كەمبوونی ئەو جۆرە پرۆتینە، پرۆسەی مانەوەی خانەكان پەكیان دەكەوێت و خانەكان دەكەونە حاڵەتی ناچالاكی و مردنەوە، ئەمەیش دەرئەنجام پیربوونی لێ دەكەوێتەوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د