ریشاڵ باشترین ماده‌یه بۆ ته‌ندروستیی جه‌سته و بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ماده‌یه، پسپۆرانی بواری خۆراك باس له كاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن كه به‌یانیانه، ئه‌ویش خۆی له چه‌ندان جۆری خۆراك ده‌بینێته‌وه وه‌ك ئه‌ڤۆگادۆ و تۆوی شیا و كه‌ره و مۆز و سه‌وزه و په‌تاته‌ی شیرین و زۆری تر.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی شوبات، هه‌واڵه‌كه‌ی له به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی "ڤێری وێڵ هێڵس" وه‌رگرتووه كه پسپۆرانی بواری خۆراك له‌باره‌ی سووده‌كانی ریشاڵ و كاته‌كه‌ی، قسه‌یان بۆ پێگه‌كه كردووه، بۆ ئه‌وه‌یش پێیان وایه بۆ ته‌ندروستیی جه‌سته، باشترین كات بۆ وه‌رگرتنی ریشاڵ ژه‌می به‌یانیانه، بۆ ئه‌وه‌یش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جووڵه‌ی جه‌سته و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی مێشك بۆ زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
پسپۆران له‌باره‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی پێویسته له ژه‌می به‌یانیان بۆ وه‌رگرتنی ریشاڵ بخورێن، ئاماژه به چه‌ندان جۆری خۆراك ده‌ده‌ن، له ناویاندا ئه‌ڤۆگادۆ كه له یه‌ك دانه‌دا بڕی حه‌وت گرام ریشاڵ ده‌ست ده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هێلكه و ته‌ماته بخورێت، ریشاڵه‌كه‌ی زیاتریش ده‌بێت. هه‌روه‌ها تۆوی شیا به‌هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵ توو و كه‌ره و مۆز، بڕی نۆ گرام ریشاڵ به جه‌سته ده‌به‌خشن.
كه‌ره‌ی یۆنانی له‌گه‌ڵ میوه، به‌هه‌مانشێوه نۆ گرام ریشاڵ ده‌به‌خشن. هه‌روه‌ها شیر له‌گه‌ڵ شیا و میوه به‌تایبه‌تی سێ‌و، پێكه‌وه بڕی 10 گرام ریشاڵ ده‌گه‌یه‌ننه جه‌سته. خۆ ئه‌گه‌ر دوو هێلكه له‌گه‌ڵ قارچك و سپێناخ و بیبه‌ر بخورێن، بڕی حه‌وت گرام ریشاڵ به جه‌سته ده‌به‌خشن، جیا له به‌خشینی پرۆتین و ڤیتامین بی12.
پسپۆران ده‌ڵێن هێلكه و سه‌وزه و په‌تاته‌ی شیرین كه باشترین خۆراكی به‌یانیانن، بڕی 13 گرام ریشاڵ ده‌به‌خشن. گومان له‌وه‌دا نییه كه زۆر خۆراك هه‌ن به ریشاڵ ده‌وڵه‌مه‌ندن و بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ زۆر به‌سوودن، به‌ڵام گرنگه بۆ وه‌رگرتنی ریشاڵ، بایه‌خ به ژه‌می به‌یانیان بده‌ن.
دواتریش ئاماژه به سووده‌كانی ریشاڵ ده‌ده‌ن كه بۆ ته‌ندروستیی جه‌سته به‌تایبه‌تی له به‌یانیان، هاوكار ده‌بێ له رێكخستنی جووڵه‌ی ریخۆڵه‌كان و وا ده‌كات مرۆڤ به‌هۆیه‌وه زیاتر هه‌ست به تێری بكات، هه‌روه‌ها ئاستی شه‌كر له خوێندا سه‌قامگیر ده‌كات و بۆ ته‌ندروستیی دڵیش زۆر سوودبه‌خشه. بۆیه بۆ كه‌سانی پێگه‌یشتوو، گرنگه رۆژانه بڕی 25 تا 38 گرام ریشاڵ وه‌ربگرن بۆ ته‌ندروستییه‌كی باشتر.