پزیشكێكی پسپۆر له بواری غوده ئاماژه به‌وه ده‌دات، كاتێك پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی له ناكاو گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، كه‌سانی هه‌سته‌وه‌ر له كه‌شوهه‌وا، ئه‌گه‌ری زۆره تووشی گرژبوونی ماسولكه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك بن، بۆیه له‌و حاڵته‌دا زۆر پێویسته روو له نزیكترین نه‌خۆشخانه بكه‌ن.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، داریا بۆدچینیوڤا كه خاتوونه پزیشكێكی پسپۆری بواری غوده‌یه و رووسییه، دووپاتی كرده‌وه كه زۆر كه‌س هه‌ن هه‌سته‌وه‌رییان به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌یه، به‌تایبه‌تی گۆڕانی له ناكاوی پله‌كانی گه‌رما، ئه‌گه‌ری زۆره له‌وكاته‌دا تووشی سه‌رئێشه‌ی زۆر قورس و سڕبوونی ده‌موچاو بن، ئه‌و حاڵـه‌ته‌یش مه‌ترسیداره و پێویسته به زووترین كات ئه‌و كه‌سانه خۆیان بگه‌یه‌ننه شوێنی چاره‌سه‌ر.
ئه‌و پزیشكه زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی ئه‌و حاڵه‌ته له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رما ده‌بێت، جیا له سه‌رئێشه‌ی زۆر توند و سڕبوونی ده‌موچاو، له‌گه‌ڵیدا ئه‌گه‌ر هه‌یه لایه‌كی جه‌سته یان ده‌ست و پێیه‌كانی به‌هه‌مانشێوه سڕ بن، ئه‌وه نیشانه‌یه‌كی رژدی جه‌ڵته‌ی مێشكه و له‌و حاڵه‌ته‌یشدا پێویسته به‌زووترین كات خۆی بگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه.
ئه‌و پزیشكه له‌گه‌ڵ ئه‌و نیشانانه كه نیشانه‌ی جه‌ڵته‌ی مێشكن، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه كه‌سه‌كه تووشی بینینی لێڵیی چاوه‌كانی بێت و هه‌ست به پشووسواری بكات، ئه‌ویش نیشانه‌یه‌كه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، هه‌روه‌ها سه‌رسوڕان و تێكچوونی هاوسه‌نگی و تێكچوونی لێدانه‌كانی دڵ، هه‌موو ئه‌وانه نیشانه‌ی مه‌ترسیدارن و ناكرێ فه‌رامۆش بكرێن.
دواتریش ئه‌و پزیشكه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هه‌موو ئه‌و نیشانانه‌ی ئاماژه‌مان پێ داون، به‌تایبه‌تی كه كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر گرژبوونی ماسولكه‌كانی دڵ ده‌بێت و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه، پێویسته به زووترین كات كه‌سه‌كه خۆی بگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌گه‌ر نا ئاكامی زۆر مه‌ترسیداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.