چۆن لە مانگی رەمەزان پارێزگاری لە كێشی لەشت دەكەیت؟

:: PM:07:16:16/02/2026 ‌

یەكێك لە سوودەكانی مانگی رەمەزان و بەرۆژووبوون، كەمكردنەوەی خۆراك و دابەزاندنی كێشی لەشە، بە مەبەستی باشتركردنی تەندروستی و دووركەوتنەوە لە نەخۆشییەكان، كەسانێك هەن بەهۆی گۆڕانكاری لە سیستمی خۆراك و شێوازی ژیان و نوستن، تووشی كێشەی زیادبوونی كێشی لەشیان دەبن، ماڵپەڕێكی تەندروستی باسی باشترین رێگە بۆ پاراستنی كێشی لەش دەكات.

یەكێك لە رووە باشەكانی بەرۆژووبوون بۆ تەندروستی، هاوسەنگكردنی شەكری خوێن و لابردنی ژەهرەكان لە لەش و چاككردنەوەی خانەكان و پارێزگاریكردنە لە كێشی لەش و كەمبوونەوەی چەوری و پارێزگاریكردن لە تەندروستیی دڵ و زیادكردنی توانای مێشك و خۆكۆنترۆڵكردن، بۆیە ئەو مانگە هەلێكی زێڕینە بۆ لەدەستدانی كێش، ماڵپەڕی "هێلس لاین"، باسی چەند رێگایەك بۆ ئەو مەبەستە دەكات. 

*هاوسەنگیی لە خواردن، واتە خواردنی هاوسەنگ و مامناوەندی ژەمەكان لەكاتی رۆژووشكاندن و كاتی پارشێویش، با خۆراكت تەندروست بێت لە پرۆتین، وەك گۆشتی بێ چەوری و مریشك و ماسی و هێلكە و پاقلەمەنی و نیسك و نۆك و ماست و پەنیر، هاوكات زۆر خواردجنەوەی ئاو و كەمكردنەوەی كاربۆهیدرات و شیرینی و لە رۆن سووركراوەكان. 

*خواردنەوەی بڕی گونجاوی ئاو، واتە لە نێوان 2 بۆ 3 لیتر لە نێوان فتاركردنەوە و پارشێوكردن.

*ئەنجامدانی وەرزش لە دوای ماوەیەك لە فتاركردنەوە و حەسانەوە. 

*دووركەوتنەوە لە خواردنی زۆر چەور و شیرینی دروستكراو، واتە جیا لە كۆنترۆڵكردنی جۆر و بڕی ئەو خۆراكەی دەیانخۆیت، خۆیت لە زۆر خواردنی هەندێك جۆر خۆراك بەتایبەتی بپارێزە وەك شیرین و چەورەكان.  


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل