پسپۆرانی خۆراك باس لە "تەمبەڵیی گەدە" لە وەرزی زستاندا دەكەن

:: PM:03:07:17/02/2026 ‌
زۆرن ئەوانەی لە وەرزی زستان و كەشی سارددا هەست بە كێشەی گەدەیان دەكەن، وەك ئاوسانی سك و هەستكردن بە داهێزرانی جەستە لە دوای نانخواردن و قەبزی و سووتانەوەی گەدە و زۆری تر. پسپۆرانی بواری خۆراك ئەو كێشەیە بە "تەمبەڵیی گەدە" ناو دەبەن، ئەویش زیاتر لە زستاندا دروست دەبێت.

بەشی تەندروستیی پێگەی "ئەهرام"ی میسری، هەواڵەكەی لە پێگەی "هێڵس شۆتس" وەرگرتووە كە پسپۆرانی بواری خۆراك قسەیان بۆ كردووە، ئاماژە بە كێشەی تەمبەڵیی گەدە دەدەن كە كێشەیەك لە وەرزی سارددا تووشی گەدەی مرۆڤ دەبێت، دروست لە وەرزی زستاندا، ئەویش مرۆڤ لە كەشی سارددا كەمتر ئارەزووی بۆ خۆراك دەچێت، هاوكات لە دوای نانخواردن تووشی ئاوسانی سك و قەبزی دەبێت یان سووتانەوەی گەدە، لە وەرزەكانی تردا پێچەوانەیە. بەتایبەتی لە وەرزی هاوین و كەشی گەرما.

پسپۆران زیاتر دەڵێن، زۆرجار مرۆڤ لەو كێشەیەدا نیشانەكانی تەمبەڵیی گەدە فەرامۆش دەكەن و پێیان وایە هۆكارەكەی ماندوویی زستانەیە، یان بایۆلۆجی لەو كێشەیە رۆڵ دەبینێت، بۆیە ئەركی هەرس لە كەشی سارددا خاوتر دەبێتەوە.

بەڵام پسپۆرانی بواری خۆراك دەڵێن، زانست پشت بە خۆراكی تەندروست دەبەستێت، بەتایبەتی لە وەرزی سارددا گەدە تووشی كێشەی هەرس دەبێت كە بۆ ئەوەیش پێویستە خۆراكی زستانانە بخورێت، نەك ئەو خۆراكانەی لەو وەرزەدا كێشە بە گەدە دروست دەكەن كە پێیان دەگوترێت خواردنە هاوینییەكان.

باس لەوەش دەكەن كە لە وەرزی زستاندا ئارەزوو بۆ خواردن كەمتر دەبێتەوە و خواردنێكی كەمتر دەگاتە گەدە، بۆیە گەدەیش لە هەرسكردندا خاوتر دەبێتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو خۆراكانەی لە كەشی زستاندا ناگونجێن، هەروەها لە زستاندا كاتەكانی رۆژ كورتر دەبنەوە و جووڵەیش بەهەمانشێوە كەم دەبنەوە، بەیانیان كەش ساردتر دەبێت، جیا لەوەی مرۆڤ ماوەیەكی زیاتر لە ماڵ دەمێنێتەوە و ئەوەیش وا دەكات جووڵە كەمتر بێت، ئەوەیش كاریگەریی لەسەر ریخۆڵەكانی دەكات و خاوتریان دەكاتەوە.

دواتریش دەڵێن لە زستاندا زیاتر خواردنی سووركراوە دەخورێت، هەروەها بەرهەمی شیرەمەنیی چەور و شیرینەمەنی، هەموو ئەوانە كێشە بۆ هەرس دروست دەكەن و گەدە ماندووتر دەكەن.
 


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د