پسپۆرێكی بواری مێشك لەبارەی پێوەندیی نێوان ئاوی روون و مێشك و كاریگەرییەكانی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ، روونكردنەوە دەدات كە لە هەموو گرنگتر، پێوەندیی بە سەرنج و ئاگاییەوە هەیە، دواتریش مرۆڤ لەوكاتەدا كە مێشكی پڕ ئاو دەبێت، باشتر دەتوانی بڕیار لەسەر شتەكان بدات.
پێگەی "
شەفەق نیوز" ئەمڕۆ چوارشەم 25ی شوبات، بەپێی زانیارییەكانی ئەناستاسیا لیبیدیڤا كە پزیشكێكی پسپۆر لە بواری مێشكە، لەبارەی پێوەندیی نێوان ئاوی روون و مێشك روونكردنەوەی زیاتر دەخاتەڕوو و دەڵێت، مێشك خۆی لە 70 تا 75%ی لە ئاو پێكدێت، كاتێكیش كە تووشی وشكبوونەوە دەبێت، كێشە بۆ خوێن دروست دەكات و بەهۆیەوە زۆر بە خاوی ئۆكسجین دەگاتە شانەكانی مێشك، دواتریش رەنجی مرۆڤ لاواز دەكات.
ئەو پسپۆرە زیاتر دەڵێت، كاتێك ئاوی روون لە مێشك كەم دەبێتەوە و تووشی وشكبوونی دەكات، جیا لە لاوازیی سەرنج، هاوكات كەسەكە تووشی سەرئێشە دەبێت و بەردەوام هەست بە ماندوویی دەكات، دواتریش سەرنجی نامێنێت و ناتوانێ ئەدای ئەركەكانی بكات.
لەبارەی خواردنەوەی ئاوری روو ئەو پسپۆرە دەڵێت، ئاوی روون چونكە بەهیچ شێوەیەك شەكر و هیچ مادەیەكی تری تێدا نییە وە كافاین، تا كاریگەریی لەسەر بەئاگابوون بكات، باشترین خواردنەوەیە كە مرۆڤ رۆژانە و شەوانە بەپێی پێویست بیخواتەوە، جەستە بەشێوەیەكی گشتی سوودی لێ دەبینێ و لە هەموویش گرنگتر بۆ مێشك زۆر پێویستە و لە وشكبوون دەیپارێزێت.
بۆیە زانایانی ئەمەریكایی و بەریتانیی دووپات دەكەنەوە كە ئاوی روون و خاوێن، زۆرترین سوودی بۆ سەرنجی مرۆڤ هەیە و وا دەكات جەستە هەمیشە لە جووڵەدا بێت و ئەركەكانی بەڕێوە ببات. بۆیە زانایان دەڵێن خواردنەوەی یەك كووپ ئاوی خاوێن و روون بەتایبەتی بە گەدەی بەتاڵ، وا دەكات هەمیشە جەستە لە ئاگاییدا بێت، لەوكاتەدا جەستە داوای خۆراك و جووڵە دەكات، گومانیس تێدا نییە بۆ مێشكیش بەهەمانشێوەیە.
لەوەیش زیاتر زانایان دووپاتی دەكەنەوە كە بە خواردنەوەی ئاوی روون، راستەوخۆ مێشك ئەركی خۆی جێبەجێ دەكات و سەرنجیش زۆرباشتر كار دەكات، بەڵام لە دوای دوو سەعات لە خواردنەوەی، دیسان هەست بە سستیی دەكرێت، واتە دیسان مێشك پێویستیی بە ئاو دەبێت. دواتریش روونی دەكەنەوە كە پێوەندیی نێوان ئاو و مێشك هەمیشەییە و پێویستە رێگە نەدرێت مێشك لە ئاو دوور بكەوێتەوە.