یەكێك لە كێشە باوەكانی پێست ئەوەیە كە دەكشێ و دوای ئەوە هێمای سپی جێدەهێڵی لەسەر جەستە، لێرەدا تیشك دەخەینە سەر یەكێك لە كێشە باوەكانی پێست كە بریتییە لە كشانی پێست، بەڵام رێنوێنی ئەوەیش دەخرێتە ڕوو كە باشترین شێوازی چارەسەری پزیشكی و سروشتی بۆ ڕزگاربوون لەو كێشانە چییە.
شارەزایان ڕوونیدەكەنەوە كە ئەم نیشانانە لە ئەنجامی گۆڕانكاری لەناكاو لە كێشی لەش یان لەكاتی دووگیانیدا دەردەكەون، ئەمەش دەبێتە هۆی دڕانی ڕیشاڵی لاستیكی لە پێستدا.
ڕاپۆرتەكە پێداچوونەوە بە كۆمەڵێك گیراوەی كاریگەردا دەكات، لە چارەسەرە ناوچەییەكان كە دەوڵەمەندن بە ڕێتینۆل و كاكاو، كە بەرهەمهێنانی كۆلاجین بەرز دەكەنەوە، تا تەكنیكە مۆدێرنەكانی وەك لەیزەر و مایكرۆنێدلینگ، كە شانە قووڵەكان هان دەدەن.
هەروەها ڕاپۆرتەكە دووپات لەسەر گرنگی خواردنەوەی ئاوی زۆر و هێشتنەوەی پێست بە شێدار كراوەتەوە وەك ڕێكارێكی سەرەكی خۆپاراستن بۆ پاراستنی لاستیكی پێست و ڕێگریكردن لە دەركەوتنی كشانی نوێی پێست.