لەگەڵ پێشكەوتنی زیاتری تەنكنۆلۆجیا و ئامرازەكانی خۆپاراستن و چارەسەری پزیشكی و زیادبوونی هۆشیاریی تەندروستی، بەڵام تا ئێستە مردن بەهۆی كێشەكانی دڵ زۆرە، توێژینەوەیەك باسی زیادبوونی مردنی گەنجان بە دڵەنۆرە دەكات و هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
توێژینەوەیەكی نوێی كۆمەڵەی دڵی ئەمەریكی ئاشكرای كرد كە لە 10 ساڵی دوایی زیادبوونێكی نیگەرانكاری مردنی گەنجان بەهۆی دڵەنۆرە هەیە، واتە لە نێوان 18 بۆ 54 ساڵ، لە نێوان ساڵانی 2011 و 2022 مردن بەو نەخۆشییە بە رێژەی 57% زیادی كردووە، توێژینەوەكە زانیاری ملیۆنێك كەسی پێگەیشتووی خوار تەمەنی 55 ساڵی شی كردەوە كە بەهۆی دڵەنۆرەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردبوو، دەركەوت تێكڕای مردن لەوانەی بۆ یەكەمجار تووشی بوونە زیادی كردووە.
ئاموهان ساتیش پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ و سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە گوتی، زیادبوونی تێكڕای مردن بەو حاڵەتە لەوانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 54 ساڵە جێی نیگەرانییە، چونكە بە گشتی مردن بەهۆی ئەو حاڵەوە لە پاشەكشەدایە، نزیكەی سێ چارەكی نۆرەی دڵ لە گەنجان و ئەوانەی لە ناوەندی تەمەنن بۆ یەكەمجارە.
سەبارەت بە هۆركارەكەی، توێژینەوەكە ئاماژە دەكات كە هۆكارە مەترسیدارەكان بریتین لە نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییە درێژخایەنەكانی گورچیلە و وەرگرتنی مادەی هۆشبەر و هەژاری و نەداریش رۆڵی هەیە، بەتایبەتی ئەگەر كەسەكە توانای دابینكردنی خەرجی چارەسەری نەبێت.