تەندروستیی سلێمانی ئامادەكاری بۆ ئەم دۆخەی هاتووەتە پێش دەكات و بڕێك پارە بۆ كڕینی و پێداویستی پزیشكی تەرخان دەكات.
ئەمڕۆ سێشەم سێی ئادار، د. سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لەگەڵ د. ماكوان جەمیل بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم كۆ بوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڕیاریان داوە بڕە پارەیەكی "مانگانە" بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشكی تەرخان بكەن، ئەمەش وەك ئامادەكاری بۆ ئەم دۆخەی ئێستەی ناوچەكە و هەرێمی كوردستان.
ئاماژە بەوەش كراوە، دەیانەوێ لەڕووی تەندروستییەوە هەموو ئامادەكارییەك بكرێت بۆ ئەوەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاووڵاتییان بەردەوام بێت.