جەرجیر یەكێكە لە بەسوودترین جۆرەكانی سەوزە لە دنیا، واتە تەنیا سەوزەیەك نییە بخورێت و بۆ سەڵاتە بەكاربهێنرێت، بەڵكو پێكهاتە خۆراكییەكەی زۆر دەوڵەمەندە و چەندان سوودی تەندروستی هەیە، بە ڤیتامینەكانی ئەی و سی و كەی و ترشی فۆلیك و كالیسیۆم دەوڵەمەندە، بەڵام هەندێك كەس پێویستە وریای زۆر خواردنی ببن.
جەرجیر لە خێزانی سەوزە خاچییەكانی وەك برۆكلی و كەلەرمە، یەكێكە لە بەسوودترین جۆرەكانی سەوزە لە دنیا گیراوەی گلوكۆزینۆلاتی تیادایە كە لە كاتی جوین و پارچەپارچەكردنی دەبێتە گیراوەی چالاك وەك سلفۆرافان، كە وەك دژەئۆكسێنەر و دژەهەوكردن ناسراوە، كالۆرییەكی كەمی تیادایە و هەر 100 گرامی 10 بۆ 15 كالیۆری تیادایە، بڕێكی زۆر ریشاڵ و كانزای لەخۆ گرتووە و مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە و نەخۆشی تریش دەپارێزێت.
خواردنی جەرجیر ئاستی چەوری لە خوێن كەم دەكاتەوە، لەوانە كۆلیسترۆلی زیانبەخش، بەڵام هەندێك كەس هەن پێویستە لە خواردنی وریا بن، بەتایبەتی ئەوانەی دەرمانی شلكردنەوەی خوێن وەك وارفین وەردەگرن، چونكە جەرجیر بڕێكی زۆر ڤیتامین كەی تیادایە و ئەوەش كار لە مەیینی خوێنیان دەكات، هەروەها ئەو كەسانەی دەرمانی وەك لیسیۆم وەردەگرن، ئەوانەش وریا بن، زۆر خواردنی كار لە هاوسەنگیی دەرمانەكە لە لەش دەكات.