زۆرجار گوێبیستی دەبین كە كەسێك تووشی سەكتەی مێشك بووە، رەنگە ئەگەر لەو كەسانە نەبیت مەترسیی تووشبوونت لەسەر بێت، گوێی پێ نەدەیت، بەڵام شێوازی ژیان و سیستمی خۆراكی سەردەم وای كردووە هەمووان پێویستە بزانن ئەو حاڵەتە مەترسیدارە لە كوێوە بۆیان دێت.
سەكتەی مێشك كاتێك روودەدات كە بەربەست بۆ گەیشتنی خوێن بۆ مێشك دروست دەبێت، ئەوەش بەهۆی داخرانی لوولەیەكی خوێن یان خوێنبەربوونی مێشك بەهۆی تەقینی لوولەكانی خوێنەوە، چەند هۆكارێك هەن ئەگەری تووشبوون زیاتر دەكەن، لەوانە جگەرەكێشان، زیاترین هۆكارە، چونكە نیكۆتینی لە جگەرە هەیە پەستانی خوێن و نیشتنی چەوری لە خوێنبەری سەرەكیی مل بەرز دەكاتەوە، هەڵمژینی دووكەڵی جگەرەش هەمان كاریگەری دەبێت.
نەخۆشیی شەكرە هۆكارێكی تری تووشبوونە بە سەكتەی مێشك، بەهۆی زیانگەیاندنی بە لوولەكانی خوێن، قەڵەوی مەترسیی تووشبوون زیاتر دەكات، بۆیە پێویستە رۆژانە وەرزش بكرێت، دەرمان، وەك كاریگەریی لابەلای هەندێك جۆر دەرمان، بەرزیی پەستانی خوێن هۆكارێكی بڵاوی تووشبوونە، لەپاڵ بەرزیی ئاستی چەوری لە لەش و كەمجووڵانەوە و وەرزشنەكردن، ئەوانە مەترسیی گیرانی لوولەكانی خوێن و سەكتەی مێشك زیاتر دەكەن.