تەندروستیی سلێمانی هۆشداریی لە خواردنی كوزەڵە دەدات و دەڵێت، بەهۆی خوارنی ئەو سەوزەیەوە، تووشبوون بە كرمی جگەر بە رێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و زۆترین تووشبووەكانیش لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕینن.
تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات، بە مەبەستی تووشنەبوونیان بە كرمی جگەر، دوور بكەونەوە لە خواردنی سەوزەی "كوزەڵە".
تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش كردووە، ئیستە حاڵەتەكانی كرمی جگەر لەناو هاووڵاتییان زیادی كردووە و چارەسەرەكەشی زۆر گرانە.
تەندروستیی سلێمانی هۆشداریی دەدات لە زیادبوونی تووشبووانی كرمی جگەر و دەڵێت، بەمدواییە نزیكەی 90 حاڵەتی تووشبوون بە كرمی جگەر تۆمار كراون و زۆرینەیان لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین بووە .