دەنگۆ و پرسیارێكی زۆر دروست بووە لەبارەی ڕۆڵی مێخەك لە چارەسەركردنی هەوكردن و گەورەبوونی پرۆستات، توێژینەوەیەكی نوێ كە لە پێگەی زانستی "Taylor & Francis" بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەكات كە گیراوەی مێخەك یارمەتیدەر بووە لە كەمكردنەوەی گەورەبوونی پرۆستات و دابەزاندنی ئاستی هۆرمۆنە پێوەندیدارەكان
ڕاستییە زانستییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە هیچ كاتێكی دیاریكراو نییە چ بەیانیان بێت یان ئێواران، كە لە ڕووی كلینیكییەوە سەلمێنرابێت كاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبێت لەسەر چارەسەری حاڵەتەكە.
مێخەك وەك پێكهاتەیەكی پاڵپشت لەناو سیستمێكی خۆراكی تەندروستدا پۆلێن دەكرێت، نەك وەك جێگرەوەیەك بۆ پرۆتۆكۆڵە پزیشكییەكان.
توێژینەوەیەكی نوێ كە لە پێگەی زانستی "Taylor & Francis" بڵاو كراوەتەوە، دەكرێت مێخەك بە بڕێكی مامناوەند و بەو شێوازەی لەگەڵ سروشتی جەستەت دەگونجێت، زیاد بكەیت بۆ ڕۆتینی ڕۆژانەت:
پێش نان (بەیانیان): هەندێك كەس لەگەڵ ئاوی شلەتێن پێیان باشە بۆ ئەوەی جەستە باشتر هەڵیمژێت.
لەگەڵ ژەمەكاندا: ئەمە باشترین بژاردەیە بۆ ئەو كەسانەی گەدەیان هەستیارە، بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە هەر تێكچوونێكی گەدە.
تێبینییەكی گرنگ: زیادەڕۆییكردن لە خواردنیدا دەبێتە هۆی تێكچوونی كۆئەندامی هەرس، بۆیە "میانڕەوی" كلیلەكەیە.
توێژینەوەكەی "Taylor & Francis" ئاماژە بەوە دەكات كە گیراوەی مێخەك یارمەتیدەر بووە لە كەمكردنەوەی گەورەبوونی پرۆستات و دابەزاندنی ئاستی هۆرمۆنە پێوەندیدارەكان لە ئاژەڵەكاندا.
ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە "پۆلیفینۆڵەكان" كە دژی هەوكردن و سترێسی ئۆكسێنەر كار دەكەن، بەڵام دەبێت بزانرێ كە ئەمانە تەنیا ئەنجامی تاقیگەیین و ناتوانرێت ڕاستەوخۆ بۆ مرۆڤ بەكار بهێنرێن بەبێ توێژینەوەی كلینیكی زیاتر.
پسپۆڕان دووپات دەكەنەوە كە مێخەك چارەسەر نییە بۆ هەوكردنی پرۆستات، بەتایبەتی ئەو حاڵەتانەی بەهۆی بەكتریاوەن و پێویستیان بە دەرمانی دژە بەكتریا هەیە، پشتبەستن تەنیا بە مێخەك دەبێتە هۆی دواكەوتنی دەستنیشانكردنی دروستی نەخۆشییەكە. خراپتربوونی نیشانەكان و ناڕەحەتی لە كاتی میزكردندا. زیادبوونی ئازارە درێژخایەنەكان.
دەستنیشانكردنی ورد لەلایەن پزیشكەوە یەكەم هەنگاو و گرنگترینە، دەتوانرێت مێخەك "تەنیا" وەك هۆكارێكی یارمەتیدەر بێت.