توێژینەوەیەك: هاوسەرگیری مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە

:: PM:09:08:11/04/2026 ‌

تا ئێستە نەخۆشی شێرپەنجە یەكێكە لە مەترسیدارترین نەخۆشییەكانی تووشی مرۆڤ دەبێت، ساڵانە دەیان هەزار كەس بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن، هاوكات پارەیەكی زۆر لە ناوەندەكانی توێژینەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەكی بنبڕ بۆی خەرج دەكرێت، توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات كە هاوسەرگیری مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە. 

توێژینەوەكە ئاشكرای كرد كە دۆخی كۆمەڵایەتی رۆڵی لە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە هەیە، ئەنجامەكان دەریان خست كە كەسانی هاوسەرگیرییان كردووە، بە بەراورد بە كەسانی سەڵت و ئەوانەی بە تەنیا دەژین كەمتر تووشی شێرپەنجە دەبنەوە، ئەوەش دوای شیكردنەوەی داتای نزیكەی چوار ملیۆن كەس لە ئەمەریكا.

روونی كردەوە، تێكڕای تووشبوون بە شێرپەنجە لە كەسانی سەڵت بەشێوەیەكی بەرچاو زیاتر بووە، لە پیاوان 70% و لە ژنانیش 85%، توێژەران هۆكارەكەی راستەوخۆ بۆ هاوسەرگیری ناگەڕێننەوە، بەڵكو بۆ چەند هۆكارێكی پێوەندیدار بە شێوازی ژیان و ئاكارە تەندروستییەكان، وەك بەرزیی تێكڕای جگەرەكێشان و پابەندنەبوون بە پشكنینی پزیشكی و دواكەوتنی دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە لە كەسانی سەڵت. 

د. فرانك بینیدۆ توێژەر لە زانكۆی مەیامی لە ئەمەریكا دەڵێت، زیادكردنی هۆشیاری بە هۆكارە مەترسیدارە تەندروستییەكان و پابەندبوون بە پشكنینی خۆپارێزی زۆر پێویستە، بەتایبەتی لای كەسانی سەڵت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل