یەكێك لەو دەرمانانەی زۆر بەكار دێت بریتییە لە ئازارشكێنەكان، بەتایبەتی دژەهەوكردنی ناستیرۆیدی، كە بە خێرایی كاریگەرییان هەیە، سەرەڕای سوودەكانی، بەڵام مەترسییان هەیە، لەوانە بۆ گورچیلە، توێژینەوەكان ئاماژە دەكەن كە زۆر بەكارهێنانی ئازارشكێنەكان، كاریگەریی مەترسیداریان هەیە وەك كەمكردنەوەی گەیشتنی خوێن بۆ گورچیلەكان و تێكدانی فەرمانەكانیان.
بەپێی توێژینەوەیەك، ئازارشكێنەكان لە جۆری دژەهەوكردنی ناستیرۆیدی وەك ئەسپرین و ئیبۆپرۆفین، بە شێوەیەكی نەرێنی كار لە گەیشتنی خوێن بۆ گورچیلەكان دەكەن، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی توانای گورچیلە لە بەجێگەیاندنی فەرمانەكانی، بەتایبەتی لە كاتی زۆر بەكارهێنان و بەكارهێنانی بە برێكی زۆر، بۆیە لەو حاڵەتانە ئەو كەسە تووشی كێشەی درێژخایەنی گورچیلە دەبێت، بەتایبەتی ئەوانەی بەرزیی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەكرەیان هەیە.
توێژینەوەیەكی تر ئاماژە دەكات زۆر بەكارهێنانی ئاشارشكێنەكان و بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ، دەبێتە هۆی لەناوچوونی شانەكانی گورچیلە، ئەوەش بەهۆی دروستبوونی گوشار لەسەر شانەكانی و لەناوچوونیان، هەروەها دەركەوتووە ئازارشكێنە ئەفیۆنییەكان وەك مۆرفین و كۆدایین، كار لە گورچیلە دەكەن، بەكارهێنانی ئەوانە بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ دەبێتە هۆی كەڵەكەبوونی ژەهر لە لەش و گوشار دەخاتە سەر گورچیلە و كار لە بەجێگەیاندنی فەرمانەكانی دەكات لە پاڵاوتنی خوێن لە پاشەڕۆكان، دەركەوتووە كە ئازارشكێنەكان كێشەی ئەوانەی خۆیان كێشەی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە زیاتر دەكات.