توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات كە لاوازبوونی هەستی بۆنكردن رەنگە لە ئاماژە زوو و سەرەتاكانی تووشبوون بێت بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر، كە جۆرێكی بڵاوە لە خەڵەفان، واتە بەر لە تووشبوون بە ماوەیەكی دوورودرێژ بەدیار دەكەوێت، واتە لەدەستدانی یادەوەری و هەندێك لە فەرمانەكانی تری مێشك.
وەك ماڵپەڕی
"ساینس دەیلی"ی زانستی بڵاوی كردەوە، لە راپۆرتێكی ناوەندی ئەڵمانی بۆ توێژینەوەكان سەبارەت بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دەمار هاتووە، هۆكارەكەی رەنگە بۆ چالاكیی ناسروشتیی خانەكانی سیستمی بەرگری لە مێشك بگەڕێتەوە، كە بە "مایكرۆگلیا"، ناسراون، بە لەناوبردنی بەستەری هەستە دەمارەكانی بەرپرس لە هەستی بۆنكردن دەست پێ دەكات.
داتاكان روونی دەكەنەوە كە ئەو شێوانە لە نێوان دوو ناوچەی سەرەكیی مێشك روودەدەن، كە تایبەتن بە گواستنەوەی ئاماژەی تایبەت بە بۆنەكان، گۆڕانكاری لە پەردەی خانە تووشبووەكان روودەدات و چەند تەنۆڵكەیەك بەرەو رووی خانەكە دەبەن، بەوەش ئاماژە بۆ سیستمی بەرگری رەوانە دەكرێت، كە ئەو خانانە لەناو چوونە و پێویستە لەناو ببرێن، خانەكانی سیستمەكەش دەست بە لەناوبردنی بەستەرەكان دەكەن و ئەوەش وا دەكات ئەو كەسە بەرەبەرە توانای بۆنكردنی لەدەست بدات، تەنانەت بەر لە سەرهەڵدانی ئاماژەكانی تری ئەلزەهایمەر.