كاریگەریی خواردنەوە گازییەكان لەسەر ئێسك چییە؟

:: PM:09:10:15/04/2026 ‌

كێشەكانی ئێسك لە كێشە بە ئازار و مەترسیدارەكانن و كار لە ژیانی رۆژانەی مرۆڤ دەكەن، وەك كێشەی بڕبڕەی پشت و پووكانەوەی ئێسك و هیتریش، چەند توێژینەوەیەك باسی بوونی پێوەندی لە نێوان خواردنەوە گازییەكان و تەندروستیی ئێسك دەكەن، لەوانە دەبنە هۆی تووشبوون بە پووكانەوەی ئێسك.

بەپێی توێژینەوەكە پێوەندییەكی نەرێنی لە نێوان خواردنەوە گازییەكان و تەندروستی ئێسك هەیە، دەبنە هۆی تووشبوون بە پووكانەوەی ئێسك، واتە ئێسكی ئەو كەسە تووشی لاوازی و پووكاوەیی دەبێت، هاوكات پووكاوەیی ئێسك زیاتر دەكەن و وای لێ دێت بەهۆی كەوتنێكی ئاسایی و تەنانەت لەكاتی كۆكەیەكی بەهێز شكان رووبدات.

یەكێك لە لێكدانەوەكان سەبارەت بە هۆكاری ئەو پێوەندییە، بوونی ترشی فۆسفۆریكە لە خواردنەوە گازییەكان كە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسك، خۆی خواردنی فۆسفۆر زیانی بۆ ئێسك نییە، بەڵام زۆر خواردنی، واتە زیاتر لە خواردنی كالیسیۆم، كێشەكە دروست دەكات و زیانی دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر ئەو خواردنەوانە كافایینیان تیادا بێت، كاریگەرییەكەیان زیاتر دەبێت، لە رووی زیانبەخشییەوە بۆ ئێسك. 

لەوكاتەی توێژینەوەیەكی تر باسی ئەوە دەكات ئەو ژنانەی رۆژانە سێ كووپ یان زیاتر لە كۆلا دەخۆنەوە، لاوازبوونی ئێسكیان زیاتر دەبێت، بەشێك لە شارەزایان پێیان وایە رەنگە هۆكاری ئەو پێوەندییە بەهۆی ئەوە بێت ئەو كەسانە بەهۆی خواردنەوە گازییەكان، خواردنەوە بە سوودەكان فەرامۆش دەكەن، لەوانەی بە كالیسیۆم دەوڵەمەندن وەك شیر و شەربەتی پرتەقاڵ.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل