چەند هۆكارێك هەن بۆ تووشبوون بە كێشەكانی دڵ و رەقبوونی خوێنبەرەكان لەوانە بەرزی پەستانی خوێن، كە دەبێتە هۆی تێكچوونی لوولەكانی خوێن و نەگەیشتنی خوێنی پێویست بۆ شانەكانی دڵ و لەش، دەكرێ رەقبوونی خوێنبەرەكان ببێت بە سەكتەی مێشك و دڵەنۆرە، ئەوەش بەهۆی گیران و پچڕانی لوولەكانی خوێن.
بەرزیی پەستانی خوێن رەقبوونی خوێنبەرەكان دروست دەكات، ئەو رەقبوونەش دەبێتە هۆی گیران و پچڕانی خوێنبەرەكان و دەبێتە هۆی تووشبوون بە سەكتەی مێشك و دڵەنۆرە، رەقبوونی خوێنبەرەكان بەهۆی نیشتنی چەوری لەسەر دیواری ناوەوەی لوولەكانی خوێن، تەسكیان دەكاتەوە یان دایان دەخات، بەوەش خوێن كەم هاتوچۆ دەكات، رەنگە تا گیرانی بە تەواوەتی یاز زۆرینەی هەستی پێ نەكرێت و ئەوكاتیش دڵەنۆرە دروست دەكات، بەرزی پەستانی خوێن تووشبوون بەو رەقبوونەی خوێنبەرەكان خێراتر دەكات.
هەرچی پێوەندی لە نێوان بەرزی پەستانی خوێن و رەقبوونی خوێنبەرەكانە، رەقبوونی خوێنبەرەكان بەهۆی نیشتنی چەوری لەناو لوولەكانی خوێن بەهۆی بەرزیی ئاستی كۆلیسترۆلی خراپ روو دەدات، كە هۆكاری سەرەكییە بۆ ئەو رەقبوونە، هەرچی بەرزی پەستانی خوێنە رۆڵی گەورەی لە پەرەسەندنی ئەو رەقبوونە هەیە، ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی بەرزی پەستانی خوێن دەبنە هۆی بەرزبوونی رێژەی كۆلیسترۆل، بەرزی پەستانی خوێن هۆكارە بۆ نەخۆشییەكانی دڵ و مردنی لەناكاو و سەكتەی مێشك و زیادبوونی ئەستووریی ناوپۆشی خوێنبەرەكان و تەسكبوونەوەیان، بەتایبەتی لە دڵ و مێشك.