ئێستە كاتی پێگەیشتنی گوڵە حاجیلەیە، پزیشكێكی چارەسەری سروشتی دەڵێت، تكایە خەڵكی هەرێمی كوردستان یەكی پیاڵە چایەكی لێ بخۆنەوە، ئەو دەرمانە گرنگە لە دەست مەدەن.
ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئایار، شوان عەلی پزیشكی گیادەرمانییەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئێستە بەهارە و هەلێكی زێڕینە، لە زۆربەی دەشت و دەری وڵات كاتی پێگەیشتنی گوڵە حاجیلەیە، گرنگییەكی زۆری هەیە كە هەر لە دێرزەمانەوە زانایانی بواری پزیشكی پێی دەڵێن، "دەرمانخانەی ماڵەوە لەگەڵ هەندێ رووەكی تر، تا دەكرێت هەموو ماڵێك ئەو گوڵەی هەبێت زۆر بەسوود و بەكەڵكە".
زیاتر گوتی، دەبێت سەرجەم هاووڵاتییان ساڵانە بینۆشن و وەك چا ئامادەی بكەن، بۆیە تكام وایە ئەوانەی هەوكردن و كێشەی ڤایرۆسیان لە ریخۆڵە هەیە بیخۆنەوە، ئەوە ئاو زێڕی ناو هەناوە.
دەشڵێت، دەتوانین گوڵە حاجیلە بەكار بهێنین لە فریاكەوتنە خێرا و سەرەتاییەكاندا، بۆ ئەم نەخۆشییانەی خوارەوە :
1. سكچوون (ئیسهالی) و سكئێشە.
2. هەوكردنی (ئیلتیهابات) ی ریخۆڵەكان.
3. نەهێشتنی غازاتی سك.
4 . نەخۆشی (قۆلۆن).
5. ئارمكەرەوەی مێشك و دەروونە.
6. لە هەمووی زیاتر پێست زۆرجوان دەكات.
لەبارەی شێوازی ئامادەكردنی دەڵێت، گوڵەكە كۆ بكەنەوە و پاشان لە ماڵەوە وشكی بكەنەوە لەبەر سێبەر، هەموو رۆژێك (2 – 3) جار هەڵگێڕ و وەرگێڕی بكەن تا وشك دەبێتەوە، پاشان بە دەست وردی بكەن و وەك دەرمان چای لێ بكەن هەڵیبگرن.