كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕای گەیاند، بڕی 125 ملیۆن دیناری پێشكەش بە كەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان كرد، ئەمەش لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەكانیەتی لە بواری بەرپرسیارێتیی كۆمەڵایەتیدا.
بەپێی راگەیەنراوێكی ئاسیاسێڵ، بڕی بەخشینەكە بەشێوەیەكی یەكسان دابەش كرا لە نێوان ماڵی عێراقی بۆ داهێنان لە بەغدا و نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەكانی شێرپەنجە لە سلێمانی، كە بۆ هەر لایەنێك بڕی 62.5 ملیۆن دینار تەرخان كرا، بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی پێداویستییە پزیشكی و مرۆییەكانی هەردوو دامەزراوەكە و بەهێزكردنی هەوڵەكانیان لە خزمەتكردنی منداڵان و نەخۆشاندا.
لە هەفتەی ڕابردوودا شاندێكی ئاسیاسێڵ، دوو سەردانی فەرمییان بۆ هەردوو دامەزراوەكە لە بەغدا و سلێمانی ئەنجام دا و تێیدا بەخشینەكە ڕادەست كرا، ئەمەش وەك دووپاتكردنەوەی پابەندبوونی كۆمپانیاكە بە پاڵپشتیكردنی دەستپێشخەرییە مرۆیی و تەندروستییەكان كە كاریگەرییەكی ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی كۆمەڵگە هەیە.
بەم بۆنەیەوە فارووق مستەفا ڕەسووڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ ڕای گەیاند : لە ئاسیاسێڵ باوەڕمان وایە كە ڕۆڵی ئێمە تەنیا كورت نابێتەوە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی پێوەندییەكان و چارەسەرە دیجیتاڵییەكان، بەڵكو درێژ دەبێتەوە بۆ پاڵپشتیكردنی كۆمەڵگە و وەستان شانبەشانی ئەو چین و توێژ و دامەزراوانەی كە پێویستیان بە هاوكاری هەیە.
ئاسیاسێڵ دووپاتی لە بەردەوامیی خۆی كردەوە لە گرتنەبەری ئەو دەستپێشخەرییانەی كە گەشەپێدانی كۆمەڵگە بەهێز دەكەن و پاڵپشتیی كەرتە گرنگەكانی عێراق دەكەن، ئەمەش لەسەر بنەمای باوەڕی بە گرنگیی هاوبەشیی نێوان كەرتی تایبەت و دامەزراوە مرۆییەكان لە دروستكردنی كاریگەرییەكی ئەرێنی و بەردەوام.