هەندێك لە دایكان تێبینی ئەوەیان كردووە منداڵەكانیان سەرەڕای خواردنی ژەمەكان، بەڵام ئەوان بە بەردەوام هەست بە برسیەتی دەكەن، ئەوەش مایەی نیگەرانییە لای ئەوان، ئاخۆ ئەو حاڵەتە سروشتییە یان نا؟، پزیشكێك ئاماژە دەكات كە هەندێك جار ئاساییە و هەندێكجاریش نائاسایی.
د. شەریف حتە راوێژكاری تەندروستی گشتی و پزیشكی خۆپارێزی باسی هۆكارەكانی ئەو برسیەتی منداڵ دەكات و دەڵێت، چەند هۆكارێكی هەیە لەوانە گەشەی خێرای منداڵ، بەتایبەتی لە قۆناغەكانی زووی منداڵی و رواڵی، خراپ دابەشكردنی ژەمەكان یان خواردنی ناڕێك و خواردنی ژەمی سووك و بەردەوامی برسیەتی، كەمی پرۆتین و ریشاڵەكان لە خۆراك و تێرنەبوون.
جیا لەوانە خواردنی زیاتری شیرینی و نیشاستە و خواردنەوە شیرینەكان، كە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەكر لە خوێن و دابەزینی، ئەوەش برسیەتی دروست دەكات، كێشەی خەو وەك كەمخەوی و خەوی ناڕێك كە كار لە هۆرمۆنەكانی برسیەتی و تێربوون دەكەن و ئارەزووی خواردن زیاتر دەكەن، رارایی و نیگەرانی، واتە وەك كاردانەوەیەكی دەروونی ئەوان پەنا بۆ خواردن دەبەن نەك بەهۆی برسیەتییەوە، هەندێك كێشەی تەندروستی وەك كەمخوێنی و بوونی مشەخۆری ریخۆڵە و كێشەی رژێنی دەرەقی.