كەمیی ئاسن چۆن كار لە مرۆڤ دەكات

:: PM:07:01:17/05/2026 ‌

یەكێك لە كێشە بڵاوەكانی ئێستە كەمیی ئاسنە لە لەشدا، كاتێك لەشی مرۆڤ بڕی پێویستی ئەو كانزایەی تیادا نابێت، كە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی هیمۆگڵبینی خوێن، ئەو پڕۆتینەی ئۆكسجین لە رێگەی خوێنەوە بۆ خانەكانی لەش دەگوازێتەوە، بۆیە ئەگەر بڕی پێویست لە ئاسن نەبێت، هیمۆگڵۆبینی پێویست نابێت و ئۆكسجینی پێویست ناگاتە خانەكان و مرۆڤ تووشی كە خوێنی دەبێت.

تووشبوون بەو حاڵەتە، واتە كەمخوێنی، چەند نیشانەیەك لەسەر مرۆڤ بەدیار دەكەوێت، لەوانە ماندووبوون و زەردهەڵگەڕان و هەناسەتنگی، كاتێك خانە و شانەكانی لەش و ماسولكەكان بڕی پێویستی ئۆكسجینیان پێ ناگات و كار لە بەجێگەیاندنی فەرمانەكانیان دەكات، بەتایبەتی كار لە فەرمانەكانی مێشك دەكات، كە زۆر بۆ كەمیی ئۆكسجین هەستیارە، ئەوەش شەكەتی جەستەیی و شێوانی مێشك و لاوازیی تەركیز و یادەوەری كورتخهایەن و زەحمەتیی بەجێگەیاندنی ئەركەكان دروست دەكات، وەك راپۆرتێكی ماڵپەڕی "هێڵس لاین"ی تایبەت بە بواری تەندروستی باسی دەكات.

یەكێك لە نیشانە بڵاوەكانی كەمخوێنی بەهۆی كەمی ئاسنەوە بریتییە لە ماندووبوون، بەهۆی كەمگەیشتنی ئۆكسجین بۆ شانە و ماسولكەكان بۆ بەرهەمهێنانی وزە، بۆیە دڵ ناچار دەبێت بۆ ئەركێشانی زیاتر بۆ گەیاندنی خوێن و ئۆكسجینی زیاتر بۆ بەشەكانی لەش و ئەوەش لەش ماندوو دەكات، جیا لە ماندووبوون، زەردەهەڵگەڕان و هەناسەتەنگی دروست دەكات، بەهۆی ئەوەی ئاسن بۆ بەرهەمهێنانی گوێزەرەوە دەمارییە سەرەكییەكان وەك دۆبامین پێویستە، بۆیە كەمیی ئاسن دەبێتە هۆی پەكخستنی ئەو گوێزەرەوە كیمیاییانە و لاوازبوونی تەركیز و فێربوون و یادەوەری.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل