بەپێی راپۆرتەكان دەیان ملیۆن كەس لە دنیا بەدەست پرخەپرخ و پچڕانی هەناسەوە دەناڵێنن، واتە وەستانی هەناسەدان و دەست پێكردنەوەی، ئەوەش رێژەی ئۆكسجین لە خوێن كەم دەكاتەوە و مەترسیی تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن و دووەم جۆری نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات، بەڵام چۆن بەسەر ئەو حاڵەتەدا زاڵ دەبیت؟
ئەو حاڵەتە لەگەڵ چوونە ناو تەمەن زیاتر دەبێت و هەردوو رەگەز دەگرێتەوە، پێشبینیی دەكرێت بەهۆی قەتیسبوونی گەرمییەوە لە 76 ساڵی داهاتوو زیاتر ببێت، د. سارە حەمید پسپۆڕی كوێرە رژێنەكان دەڵێت، كێشی زیاد پرخەپرخ دروست دەكات، بەتایبەتی لە دەوروبەری مل، كە لە كاتی پاڵكەوتن و نوستندا پەستان دەخاتە سەر بۆری هەناسە، بۆیە لەكاتی لەدەستدانی كێش، لای زۆرێك پرخەپرخیان كەم دەبێتەوە.
توێژینەوەیەك ئاماژە دەكات كە لەدەستدانی سێ كیلۆگرام ژمارەی پرخەپرخ لە سەعاتێك لە 320 جار بۆ 176 جار كەم دەكاتەوە، جیا لەوە نوستن لەسەر لاتەنیشت لەبری سەر پشت دۆخەكە باشتر دەكات.