سەرئێشە كات و ساتی دیار نییە و بە كاریگەریی چەند حاڵەتێك دروست دەبێت، پزیشكێكی رووسی ئاماژە بۆ مەترسیداریی جۆرە سەرئێشەیەك دەكات و دەڵێت، سەرئێشەی توندی شەوانە رەنگە ئاماژە بێت بۆ چەند نەخۆشییەكی مەترسیدار.
د. ئەلیكسەندەر میاسینكۆڤ ئاماژە دەكات، سەرئێشەی توندی شەوانە رەنگە مەترسیدار بێت، ئاماژە بێت بۆ چەند حاڵەتێكی مەترسیدار، رەنگە بەهۆی فرەوانبوونی لوولەكانی خوێنی مێشك یان بوونی گرێ یان هەوكردن لە مێشك رووبدات، كە ئەو حاڵەتانە سەرئێشە دروست دەكەن، پزیشكان گرنگی بە بوونی چەند نیشانەیەك بۆ ئەو حاڵەتانە دەدەن، وەك بەخەبەرهاتنی نائاسایی ئەو كەسە بەهۆی توندیی سەرئێشەوە.
روونی كردەوە، نیشانەی تر هەن مایەی نیگەرانین، وەك ئەو سەرئێشەی بۆ یەكەمجارە دەردەكەوێت، بەتایبەتی لەوانەی لە سەرووی 50 ساڵین، یان سەرئێشەیەك بەپێی گۆڕانی دۆخی لەش توندییەكی دەگۆڕێت، بەتایبەتی ئەگەر شێوانی قسەكردن و مێروولەكردنی پەلەكانی لەگەڵ بێت، بۆیە ئەگەر ئەو نیشانانە بەدیار كەوتن پێویست بە سەردانیكردنی پزیشك دەكات.
د. ئەندرێ كوندراخین ئاماژە دەكات، نابێت دووبارەبوونەوەی سەرئێشە پشتگوێ بخرێت، چونكە رەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە سەكتەی مێشك، روونی كردەوە، رەنگە لە هەندێك حاڵەت سەرئێشە لە نیشانە زووەكانی خوێنبەربوونی مێشك بێت، میاسنكۆڤ وریایی لە بەردەوامی خراپیی میزاج و شەكەتیی درێژخایەن و رارایی زیاتر لە مانگێك دا، بەتایبەتی ئەگەر لەدەستدانی خواستی خواردنی لەگەڵ بێت، ئاماژەیە بۆ شەكەتی دەروونی و سۆزداری و رەنگە كەسەكە بەرەو خەمۆكی ببات.