مادە پارێزەرەكانی ناو خۆراك مەترسیدارن

:: PM:06:05:26/05/2026 ‌

ئەركی سەرەكیی مادە پارێزەرەكانی ناو خۆراك، وەك خۆراكە لەقوتوونراوەكان، پاراستنی خۆراكەكەیە لە تێكچوون و مانەوەیەتی بۆ زیاترین كات، كەچی هەر ئەو مادانە چەند مەترسییەك بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكەن وەك بەرزی پەستانی خوێن و سەكتەی مێشك.

توێژینەوەیەكی فڕەنسی باسی ئەوە دەكات كە ئەو كەسانەی زیادەڕۆیی لە خواردنی ئەو خۆراكانە دەكەن كە مادەی پارێزەریان تیادایە، ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی پەستانی خوێن و سەكتەی مێشك زیاتر دەبێت، توێژینەوەكە 112 هەزار كەسی گرتەوە و لە ماوەی هەشت ساڵ چاودێریی دۆخی تەندروستی ئەوان و خۆراكیانی كرد، دەركەوت پێوەندی لە نێوان خواردنی خۆراكەكانی مادەی پارێزەریان تیادایە لەگەڵ تێكڕای تووشبوونیان بە بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن هەیە. 

بەپێی توێژینەوەكە زۆرینەی مادە پارێزەرەكان كە رێگری لە گەشەكردنی بەكتریا و كەڕوو و گەنین دەكەن، مەترسیی تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن بە رێژەی 22 ب 29% زیاد دەكەن، جیا لە زیادكردنی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و سینگە كوژێ بە رێژەی 16%، بۆیە پێویستە خواردنی ئەو جۆرە خۆراكانەی مادەی پارێزەریان تیایدایە بەپێی توانا كەم بكرێتەوە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل