رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رای گەیاند، تا ئێستە نزیكەی هەزار و 130 حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆی دیموكرات تۆماركراون.
ئەمڕۆ هەینی، 29ـی ئایار، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی بە ڤایرۆسی ئیبۆلا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە، لە كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، 906 حاڵەتی گوماناوی تووشبوون بە ئیبۆلا هەن، لە نێویاندا 223 كەس گیانیان لەدەستداوە.
تەندروستیی جیهانی روونیكردەوە، لەنێو كۆی تووشبووەكاندا، 125 حاڵەتیان بە تەواوی پشتڕاستكراوەتەوە كە هەڵگری ڤایرۆسی ئیبۆلان، كە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 17 كەس، جگە لەوەی 16 كارمەندی كەرتی تەندروستیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.