زانایانی ڕووسیا كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ڤاكسینێك بۆ وه‌ستاندن و دژایه‌تی پیری ده‌كه‌ن، ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی جینی ئه‌زموونییه و ئامانج لێی هێواشكردنه‌وه‌ی پیربوونی خانه‌كانه له ڕێی وه‌ستاندنی داهاتووی پێوه‌ست به گۆڕانكارییه جینییه‌كان كه له‌گه‌ڵ به تهمهنداچوونی مرۆڤ دروست ده‌بێت.
دینیس سیكیرینسكی جێگری وه‌زیری زانستی
ڕووسیا له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی درێژی ته‌مه‌نی ته‌ندروست له شاری سارانسك گوتی، ئه‌و ڤاكسینه داهاتووی جیبنهكانی ئاڕ ئه‌ی جی ئی به ئامانج ده‌گرێت، به چالاككردنی ئه‌و جینه شانه‌ی پیربووی نێو خانه‌كان زۆر هێواش ده‌كرێته‌وه و مرۆڤ به گه‌نجی ده‌هێڵێته‌وه.
ئاژانسی تاسی ڕووسی بڵاوی كرده‌وه، كه ئامانجی ئه‌و پرۆژه‌یه په‌ره‌پێدانی ده‌رمانێكی جینانه كه بۆ یه‌كه‌مجاره له دنیا چاره‌سه‌رێكی له‌مجۆره بدۆزرێته‌وه.
توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدانی ئه‌و ڤاكسینه له په‌یمانی بایۆلۆجی و پزیشكی ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێ و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ڕووسیایه بۆ په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیای زینده‌یی له خزمه‌تی مرۆڤ و ڕێگرتن له پرۆسه‌ی پیربوون.
مۆسكۆ توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان له‌و بواره ده‌به‌ستێته‌وه به كاری له پێشینه‌ی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی وڵات و دۆسیه‌یه‌كی گرنگی نیشتمانی.