قۆناغی دووگیانبوونی ژن، قۆناغێكی ئاسایی نییە و چەندان گۆڕانكاری بەسەر جەستە و دەروونی و كاركردنی ئەندامەكانی لەشی ژندا دێت، لەو كێشانە و پەستانی خوێن و شەكرەی بەرز و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت و لەشی دەئاوسێت، یەكێك لەو كێشانەی ئەگەری هەیە لە دوای دووگیانی لەگەڵ ژن بەردەوام بێت، نەخۆشی شەكرەیە، بەڵام بۆچی؟
لە رووی
تەندروستییەوە هەندێك خوو و ئاكاری ناتەندروست هەن وا دەكەن ژنی دووگیان تووشی شەكرە بێت، وەك كەمجووڵانەوە، كە هەستیاری بۆ ئەنسۆلین كەم دەكاتەوە و شەكەرەی خوێنی بەرز دەبێتەوە، هەروەها زیادبوونی نائاسایی و خێرای كێشی لەش.
جیا لەوانەی باس كران، زۆر خواردنی شیرینی و كێك و شەربەت و شەكر و كەمخواردنی ریشاڵ و پرۆتین، هەروەها رارایی و سترێس و بەرزیی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل، كەمخەوی كە بەرگری بۆ ئەنسۆلین زیاد دەكات، بەتایبەتی ئەو ژنانەی كە كیسی هیڵكەدان یان تۆماری خێزانی تووشبوونیان هەیە.