د. هونەر ڕێبوار: مەترسیی دووكەڵی جگەرە هاوشێوەیە لەگەڵ جگەرەكێشان

:: PM:03:32:31/05/2026 ‌
پزیشكێكی بواری هەناو، مەترسیی دووكەڵی جگەرە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، جگەرە مەترسیی بۆ تاك بە تاكی خانەكانی جەستە هەیە، كە لە سەرووی هەموویانەوە جەڵتەیە یان تووشبوون بە شێرپەنجە.

ئەمڕۆ یەكشەم 31ی ئایار، د. هونەر ڕێبوار پزیشكی پسپۆڕی هەناو، بۆ "وشە" گوتی، ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەكێشانە كە ساڵانە حەوت ملیۆن كەس بەهۆیەوە گیان لە دەست دەدەن. 

ڕوونیشی كردەوە كە جگەرە مەترسیی بۆ تاك بە تاكی خانەكانی جەستە هەیە، كە لە سەرووی هەموویانەوە جەڵتەیە یان تووشبوون بە شێرپەنجە. 

ئەو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، نەخۆش وا بیر دەكاتەوە كە جگەرە وەك فیشەك بێت و بتكوژێ‌، بەڵام بە پێچەوانەوە زۆر بە هێواشی مرۆڤ لە ناو دەبات و مەرج نییە راستەوخۆ بتكوژێ‌. 

ئەو پزیشكە هێمای بۆ ئەوە كرد، دڵ و خانەی كەسی جگەرەكێش وەك كەسێك نییە كە جگەرە ناكێشێت، تەنانەت ئەوانەی دووكەڵی جگەرە زۆر بەریان دەكەوێت، دەكەونە خانەی مەترسیی دووەم كە دەكرێ‌ مەترسییەكەی لە كەسی جگەرەكێش كەمتر نەبێت. 





وشە - وشه‌